به‌پێی راپۆرتێكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی قائیمقامیه‌تی سلێمانی زۆربه‌ی كارگه‌كان له سنوری پارێزگای سلێمانی پابه‌ندن به‌و مه‌رج و رێنماییانه‌ی كه بۆیان ده‌ستنیشان كراوه ئه‌و كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیانه‌ی كه به‌رهه‌م ده‌هێنن هه‌موو پێوه‌ره ستاندارده‌كانیان تێدا تێدا ره‌چاوده‌كرێت و پاشان ره‌وانه‌ی بازاڕه‌كان ده‌كرێن به‌م هه‌نگاوه‌ش له رووی كوالیتیه‌وه بواری بینازی پێده‌نێته قۆناغێكی نوێ وه.
ره‌ئوف محه‌مه‌د سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی به PUKmedia ی رایگه‌یاند: پاش زیاتر له ساڵێك و 4 مانگ له ده‌ست به‌كاربوونی لیژنه‌كه‌نمان هه‌موو كارگه‌كانیان له سنوری پارێزگای سلێمانی به‌سه‌ر كردۆته‌وه‌و رێنمایی پێویستیان پێداوان بۆ پابه‌ند بوونیان به مه‌رج و رێنماییه‌كانه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی باشترین جۆری كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی به كوالیتیه‌كی به‌رز به‌رهه‌م بهێندرێت، به‌ڵام له سه‌ره‌تای سه‌ردانه‌كانماندا ته‌نها به‌شێكی كه‌م له كارگه‌كان پابه‌ندبوون به مه‌رجه‌كانه‌وه‌و ئه‌و مه‌وادانه‌ی كه به‌رهه‌م ده‌هێندران كه‌متر پێوه‌ره ستاندارده‌كانیان تێدابوو.
وتیشی: پاش خستنه‌گه‌ڕی هه‌وڵه‌كانمان و پێدانی زانیاری پێویست ئێستا 90% كارگه‌كان پابه‌ندن به رێنماییه‌كانه‌وه‌و ئه‌و مه‌وادانه‌ی كه به‌رهه‌می ده‌هێنن له ئاستێكی باشدان كه ئه‌مه‌ش بواری بیناسازی به‌ره‌و قۆناغێكی گه‌شه‌سه‌ندوتر بنیات ده‌نێت و له‌رووی كوالیتیه‌وه دڵنیایی زیاتر بۆ ته‌مه‌نی باڵه‌خانه‌كان دابین ده‌كات، هه‌روه‌ها له‌هه‌وڵی به‌رده‌وامداین كه رێژه‌ی پابه‌ندبوون بگه‌یه‌ننه 100%.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی به‌دواداچوونی كارگه‌كانی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی له لیژنه هاوبه‌شه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی رایگه‌یاند گه‌ڕان و به‌سه‌ركردنه‌وه‌كانمان له‌سه‌ر فه‌رمانی قائیمقامی سلێمانی به‌رده‌وام ده‌بێت و هه‌ر كارگه‌یه‌ك پابه‌ند نه‌بێت لێپرسینه‌وه‌ی له‌گه‌ڵدا ده‌كرێت و ئاگادارده‌كرێته‌وه كه له ماوه‌یه‌كی كه‌مدا مه‌رج و رێنماییه‌كان جێبه‌جێ بكات.
ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه‌شكرد: مه‌به‌ست له سه‌ردان و به‌دواداچونه‌كانمان بۆ به‌رزكردنه‌وه‌ی ئاستی جۆر‌و كوالیتی ئه‌و مه‌وادانه‌یه كه له كارگه‌كانی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازیدا به‌رهه‌م ده‌هێندرێن.
ره‌ئوف محه‌مه‌د باسی له‌وه‌شكرد: به‌هۆی ئه‌و قه‌یرانی داراییه‌ی كه هه‌رێمی كوردستانی گرتۆته‌وه كاریگه‌ری زۆری له‌سه‌ر ئاستی به‌رهه‌مهێنانی كارگه‌كان دروستكردووه‌و هه‌ندێك له كارگه‌كان داخراون یان كاركردن تێیاندا راوه‌ستاوه كه ژماره‌ی ئه‌و كارگانه له سنوری پارێزگای سلێمانی ده‌گاته 14 كارگه‌ی بیناسازی گه‌وره.
سه‌رۆكی لیژنه‌ی كه‌ره‌سته‌ی بیناسازی ئاماژه بۆ ئه‌وه‌شده‌كات به به‌راورد به ساڵانی رابردوو ئێستا ئه‌و مه‌وادانه‌ی كه به‌رهه‌م ده‌هێندرێت له شاری سلێمانی له ئاستێكی باشدایه‌و سوده‌كه‌شی له ئاینده‌دا ده‌رده‌كه‌وێت ئه‌و باڵه‌خانانه‌ی كه بنیات ده‌نرێت له رووی كوالیتی و دڵنیاییه‌وه له ئاستێكی باڵای بیناسازیدان و پێوه‌ره ستاندارده‌كانیان تێدا جێبه‌جێ كراوه.