دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه هه‌ریه‌كه له‌مام جه‌لال، سه‌رۆك كۆماری عیراق و مه‌سعود بارزانی سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له‌هاوینه‌هه‌واری سه‌ڵاحه‌دین له كۆبوونه‌وه‌دان بۆ تاووتوێكردنی بارودۆخی سیاسی ئه‌مڕۆی عیراق و په‌ره‌سه‌ندنه‌كانی دیجله‌و ناوچه‌ی دوز، له‌پاش ئه‌و كۆبوونه‌وه‌یه راگه‌یاندراوێكی هاوبه‌شیان بڵاوكرده‌وه.
ده‌قی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی یه‌كێتی نیشتیمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان:
ئه‌مڕۆ 20-11 له‌سه‌لاحه‌دین به‌سه‌رپه‌رشتی سه‌رۆك مام جه‌لال و سه‌رۆك بارزانی هه‌ر دوو مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان كۆبوونه‌وه.
له كۆبوونه‌وه‌كه‌دا چه‌ندین بابه‌ت گفتوگۆیان له‌سه‌ركراو بیروڕایان له‌سه‌ر ئاڵوگۆڕكرا.
سه‌ره‌تا سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی هه‌ردوولا ته‌ئكید له‌سه‌ر رێككه‌وتنی ستراتیژی كرایه‌وه كه‌چۆن دروستبوونه‌كه‌ی زه‌روره‌تێك بوه، ئێستاش له‌م قۆناغه هه‌ستیاره‌دا پاراستنی و گه‌شه‌پێدانی به‌زه‌روره‌ت زانرا له‌پێناو خزمه‌تكردنی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی خه‌ڵكی كوردستان.
ته‌وه‌ری دووه‌می گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌و گرژییه دروستكراوه‌ی نێوان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و هه‌ندی لایه‌نی ده‌سه‌ڵاتداری حكومه‌تی فیدراڵ ئه‌نجامدرا، به‌تایبه‌تی دروستكردنی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌و جوڵه‌پێكردنی چه‌ند یه‌كه‌یه‌كی سوپای عیراقی بۆ ناوچه دابڕێنراوه‌كان كه وێڕای ره‌تكردنه‌وه‌ی، به‌هه‌وڵێكی تێكده‌رانه زانرا، چونكه دژی به‌رژه‌وه‌ندییه باڵاكانی گه‌لانی عیراق و ده‌ستووری هه‌میشه‌یی و هه‌روه‌ها دژی په‌یوه‌ندییه دێرینیهكانی نێوان گه‌لی كورد‌و شیعه‌ی عیراق ده‌زانرێ، بۆیه ته‌ئكید له‌وه‌كرایه‌وه كه پێویسته هاوپه‌یمانی نیشتمانی له خه‌می پاراستنی ئه‌م په‌یوه‌ندی و دۆستایه‌تییه‌دا بێت و رێگه‌نه‌دات ئه‌و په‌یوه‌ندییه بكرێته قوربانی ویست و خواستی چه‌ند كه‌سانێك و به‌پێویستیش زانرا هه‌موو رێكارێكی پێویست بگیرێنه به‌ر بۆ چاره‌سه‌ركردنی، له‌وانه گفتوگۆ كردن له‌گه‌ڵ هه‌موو لایه‌نه په‌یوه‌نداره‌كانی پرۆسه‌ی سیاسی.
سه‌باره‌ت به‌په‌یوه‌ندی له‌گه‌ڵ خوشك و برایانی توركمانیش، لێك نزیكبوونی زیاتر‌و باشتركردنی ئه‌و په‌یوه‌ندییه به‌زه‌روره‌ت زانراو بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش بڕیاردرا هه‌نگاوی پێویست له‌م رووه‌وه بهاوێژێ كه به‌رژه‌وه‌ندی هه‌موولایه‌كی تیا پارێزراو بێت.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا سه‌باره‌ت به‌هه‌ڵوێستی ناوخۆی كوردستان له ئاست ئه‌و ته‌نگژه‌یه‌دا، یه‌كڕیزی و یه‌كهه‌ڵوێستی هه‌موو لایه‌نه‌كانی به‌شدار له‌پرۆسه‌ی سیاسی كوردستاندا به‌گرنگ زانراو ته‌قدیری ئه‌و یه‌كهه‌ڵوێستییه كرا كه سه‌رجه‌م لایه‌نه سیاسییه‌كان و جه‌ماوه‌ری كوردستان نواندویانه له‌به‌رامبه‌ر گرژی و كێشه‌كانی ئه‌م دواییه و هه‌ر وه‌كو ته‌قدیری ئاماده‌كاری و حه‌ماسی هێزی پێشمه‌رگه‌ی كوردستان كرا .
له‌باره‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانیش له‌گه‌ڵ وڵاتانی دراوسێ زۆر به‌وردی باسكران و ته‌ئكید له‌وه‌كرایه‌وه كه هه‌موو هه‌وڵه‌كان بخرێنه‌گه‌ڕ بۆ دروستكردنی كه‌شوهه‌وایه‌كی له بار‌و دۆستانه‌ی زیاتر بۆ ئه‌وه‌ی ته‌واوی كێشه‌كانی په‌یوه‌ندار به‌مافه‌كانی گه‌لی كورد له‌پارچه‌كانی دیكه‌ی كوردستان له رێگه‌ی گفتوگۆوه چاره‌سه‌ر بكرێن.
ئه‌مه‌و كۆبوونه‌وه‌كه بڕیاریدا كۆبوونه‌وه دوو قۆڵییه‌كان به‌رده‌وامیان هه‌بێت .
یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان پارتی دیموكراتی كوردستان