ژورى بازرگانی بریندارەکانى پێشمەرگە و قەرەتەپەی بەسەرکردەوە

ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى سەرجەم بریندارەکانى هێزى پێشمەرگەى لە نەخۆشخانەکانى سلێمانى و تەقینەوەکانى قەرەتەپەى بەسەرکردەوە.
هەریەکە لە سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و عوسمان فەتاح و کەمال سەعید تەها کۆى ئەندامانى ژور سەرجەم بریندارانى هێزەکانى پێشمەرگەى کوردستان و تەقینەوەکەى قەرەتەپەیان لە نەخۆشخانەکانى شارى سلێمنى بەسەر کردنەوە و هیواى زوچاکبونەوەیان بۆخواستن و پشتیوانى سەرجەم ستافە پزیشکیەکانیانکردوو هاوکارى خۆیان دەربڕى بەوەى چى بە ژورى بازرگانیبکرد بۆیانیان ئەنجامبدەن.
لە سەردانەکەدا سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى قارەمانێتى هێزەکانى پێشمەرگەى بەرزنرخان و هیواى زوچاکبونەوەى بۆ خواستن و ئاماژەى بەوەدا کە هەرچى بە ژورى بازرگانى سلێمانى بکرێت ئامادەن بیکەن وەک ئەوەى لەماوەى ڕابردوو ئێستاشدا کەمتەرخەمیان نەکردووە لە کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و گەیاندنى ئەو پێداویستیانەى پێشمەرگە داوایانکردووە و لە ئێستاشدا سەرقاڵى کڕینى جلوبەرگى زستانەن بۆ هێزەکانى پێشمەرگە کە لە وەرزى زستان نزیکدەبینەوە بارانبارین ڕوى لە هەرێمى کوردستانکردووە.
لاى خۆشیانەوە ستافى نەخۆشخانەکان خۆشحاڵبون بەوەى لەلایەن چورى بازرگانیەوە ئەو بریندارانە بەسەر کراونەوتەوە و هاوکاریان گەیاندۆتە دەستیان.
سەرجەم بریدارەکان خۆشحاڵى خۆیان پیشاندا بەوە ژورى بازرگانى سلێمانى بەو شێوەیە ئەوانى لە بیر نەکردووە بەبرینداریش هاوکارى خۆى گەیاندۆتە دەستیان و هیوایانخواست سەرجەم لایەک بەو شێوەیە لەخەمى پێشمەرگەدابن.