وەزیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، به‌هۆی قه‌یرانی دارایی و شه‌ری داعش، كه به‌رۆكی هه‌رێمی کوردستانی گرتووەو وێرای نه‌هاتنی مووچه و بودجه‌ی هەرێمیش، داهاته‌كانیش به رێژه‌ی لەسەدا ٧٠ كه‌م بۆته‌وه.
سێ شەمە رێباز محەمەد حەملان وه‌زیری دارایی و ئابووری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان پێشوازی له قوباد تاڵه‌بانی جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت و شاندی یاوه‌ری كرد، لەوەزارەتی دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان.
رێباز محەمەد حەملان، وه‌زیری دارایی حکومەتی هەرێمی کوردستان، لەدیدارەکەدا رایگەیاند” هه‌ر له سه‌ره‌تاوه سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران هاوكاری و پاڵپشتی وه‌زاره‌تی دارایی كردووه، جێگای دەست خۆشیه بۆ ئه‌و هاوكاری و هه‌ماهه‌نگیه‌ی كه له نێوان هه‌ردوو لادا هه‌یه”.
هاوکات وزیری دارایی لەدیدارەکەدا لەگەڵ جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژه‌ی به قه‌یرانی دارایی و شه‌ڕی داعش كرد، كه به‌رۆكی هه‌رێمی کوردستانی گرتووە، وێڕای نه‌هاتنی مووچه و بودجه، داهاته‌كانیش به رێژه‌ی لەسەدا ٧٠ كه‌م بۆته‌وه، به‌ڵام وه‌زاره‌تی دارایی توانیویه‌تی به‌رده‌وام بێت له ئیش و كاره‌كانی خۆی و پێدانی مووچه.
له ته‌وه‌رێكی دیكه‌ی كۆبوونه‌وه‌كه‌دا جێگری سه‌رۆكی حكومه‌ت ئاماژه‌ی به رێكخستنی میلاكاتی وه‌زاره‌ته‌كان و دانانی سیسته‌مێكی هاوچه‌رخانه له به‌رێوبردنی ئیش و كاره‌كانی وه‌زاره‌ته‌كان دووپات كرده‌وه، كه وه‌زاره‌تی دارایی رۆڵی سه‌ركی تێدا ببینێت، ئه‌ویش به دانانی ستراتیژیه‌تی بۆ كارنامه‌ی وه‌زاره‌ت و ئامانجێكی دیاریكراو.
وتیشی: “ده‌بێت حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان به تایبه‌تی له‌م بارودۆخه‌دا شۆڕشێك له رێكخستنی میلاكاتی وه‌زاره‌ته‌كان ئه‌نجام بدات وه پاڵپشتی سه‌رۆكایه‌تی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی بۆ وه‌زیری دارایی دووپات كرایەوە.
له كۆتایی دیداره‌كدا وه‌زیری دارایی ئاماژه‌ی به دانانی لیژنه‌ێكی باڵا بۆ دانانی سیسته‌مێكی سه‌ردمیانه به هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته‌كان بۆ رێكخستنی میلاكاتی حكومه‌ت كرد.