پەرلەمانتارێك: شمەكی توركی مەكڕن

پەرلەمانتارێكی كوردستان پێشنیاز دەكات كە هاوڵاتیان شمەكی توركی نەكڕن.
عیزەت سابیر ؛ئەندامی پەرلەمانی كوردستان؛ لە پەیامێكدا داوا لە هاوڵاتیان دەكات كە شمەكی توركی نەكڕن.
لە پەیامەكەدا هاتووە :”بەمەبەستی پشتیوانیكردنی كوردستانی ڕۆژئاوا و شەڕڤانانی قارەمانی كۆبانێ و دانیشتوانەكەی پێشنیار دەكەم چەند دەتوانن شمەكی ھاوردەی توركی مەكڕن”.
ئاماژەی بەوەش كرد :”ئەمەش وەك فشارێك بەرامبەر حكومەتی توركیا، تا ئەو كاتەی سنوورەكەی دەكاتەوە بە ڕووی دانیشتوانی كۆبانێ و ڕێگە دەدات ھاوكاری پێویست بگاتە كۆبانێ”.