له قه‌زای حه‌ویجه‌ی سه‌ر به پارێزگای كه‌ركوك، چه‌كداره‌كانی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به “داعش” كڕین و فرۆشتنی هێلكه‌ی هاورده‌كراو قه‌ده‌غه ده‌كه‌ن و باجێكی خه‌یاڵیش ده‌خه‌نه سه‌ر غاز.
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له حه‌ویجه رایانگه‌یاند كه ”به‌مه‌به‌ستی فرۆشتنی به‌رهه‌می ناوخۆیی و به‌رهه‌می ئه‌و كێڵگه حكومیی و ئه‌هلییانه‌ی پێشتر ده‌ستیان به‌سه‌ردا گرتووه، چه‌كدارانی داعش رێگه‌یان له كڕین و فرۆشتنی هێلكه‌ی هاورده‌كراو گرتووه و هاوڵاتیانیان ناچاركردووه له بریكاره تایبه‌ته‌كانی ئه‌وان هێلكه بكڕن”.
هاوكات بریكارێكی دابه‌شكردنی غاز له حه‌ویجه رایگه‌یاند كه “داعش رێگه‌ی پێنه‌داون به نرخی حكومه‌تی خۆجێی كه‌ركوك، غاز بفرۆشن كه بۆ هه‌ر بتڵێك شه‌ش هه‌زار دیناره و ده‌وڵه‌تی ئیسلامیی نرخێكی تری دیاریكردووه و باجێكی خه‌یاڵی خستووه‌ته‌سه‌ر”.
ئه‌و بریكاره وتیشی: “نرخی یه‌ك بتڵ غاز گه‌یشتوه‌ته زیاتر له 30 هه‌زار دینار و ژماره‌یه‌كی زۆری كه‌لوپه‌لیش رێكخراوه‌كه قۆرخی كردووه بۆ ئه‌وه‌ی قازانجێكی زۆر به‌ده‌ستبهێنێت”.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه هاوڵاتیانی ئه‌و ناوچه‌یه له دۆخێكی ئابووری سه‌ختدا ژیان ده‌گوزه‌رێنن، وتیشی: “به‌هۆی داخستنی رێگای ناوچه ئاڵۆزه‌كان و نه‌بوونی پاره لای هاوڵاتیان، چه‌ندین كه‌لوپه‌ل و شمه‌كی بنه‌ڕه‌تی له ناوچه‌كه‌دا نه‌ماون یان نرخیان زۆر به‌رزبووه‌ته‌وه”.
چه‌ند شایه‌تحاڵێك له حه‌ویجه رایانگه‌یاند كه “لیژنه‌یه‌كی ئابوری سه‌ر به داعش له ناوچه‌كه‌دایه و سه‌ردانی بازاڕه‌كان ده‌كات بۆ چاودێریكردنی نرخ و رێگه‌گرتن له فرۆشتنی هه‌ندێك شمه‌ك و حه‌رامكردن و ده‌ستبه‌رداگرتنی”.
جه‌ختیشیان له‌وه‌كرده‌وه كه لیژنه‌كه‌ه یه‌كێكه له ده‌سه‌ڵاته باڵاكانی داعش و له‌دوای لیژنه‌ی ئه‌منییه‌وه به پله‌ی دووه‌م دێت.
خەندان