به‌همه‌نی قوبادی ده‌رهێنه‌ری به‌ناوبانگی كورد رایگه‌یاند برایه‌كی به‌ناوی “به‌هرۆز” دوو هەفتە لەمەو پێش بێ سەروشوێن بوو. دوای چەندین رۆژ بەدواداچوون بۆیان دەرکەوتووه کە بەتۆمەتی دژایەتی کردنی ئاسایشی نیشتمانی ئێران لە لایەن هێزە ئەمنییەکانی ئێرانەوە دەستگیر کراوە.
به‌همه‌نی قوبادی له راگه‌یه‌نراوێكدا دەڵێت “من و بنەماڵەکەم دڵنیاین کە بەهرۆز بێ تاوانە و وێڕای نیگەرانی لە سەلامەتی بەهرۆز، داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکەین کە بەزووترین کات ئازادی بکەن”.
هه‌روه‌ها ده‌ڵێت “ئێمە ئێستاکە دەزانین کە بەهرۆز لە لایەن وەزرەتی ئیتلاعاتی ئێران دەستگیر کراوە. لەماوەی دوو هەفتەی رابردوودا، ناوبراو لە سەرەتایی ترین مافەکانی و لەوانەش پەیوەندی گرتن بە بنەماڵە و دەستڕاگەیشتن بە پارێزەر بێ بەش بووە. ئێمە سەردانی زۆربەی زیندانەکانمان کردووە و داوامان لە بەرپرسانی زیندانەکان کردووە کە ئەگەر زانیاری‌یان لەسەر بەهرۆز هەیە ئاگادارمان بکەنەوە، بەڵام هیچ کەس وەڵامدەرەوەمان نەبووە”.
به‌همه‌نی قوبادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه بەیانی رۆژی یەک شەممە، 2012/11/4، بەهرۆز کە دەیەویست سنەی بەرەو تاران بەجێ بهێڵێت تا لەرێگەی فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی تارانەوە بەرەو جۆرجیا بڕوات، لە نزیک 15 کیلۆمەتری شاری سنە، دوو ئۆتۆمبێلی جلک مەدەنی پێش بە ئەو تاکسییە دەگرن کە بەهرۆزی تێدابووە و بەهرۆز دەستگیر دەکەن.
قوبادی باسی له‌وه‌شكردووه بەهرۆز هیچ جۆرە چالاکییەکی سیاسی نەبووە و ئەندامی هیچ گرووپێکی ئۆپۆزیسیۆن نییە. هۆگری سینەمایە و لە چەند فیلمێکی مندا وەک بەڕێوەبەری بەرهەمهێنان رۆڵی بینیوە.
بەهرۆز کە 40 ساڵی تەمەنە، شارۆمەندێکی کوردی سونە مەزهه‌بە کە ساڵی رابردوو لەگەڵ خێزانی چووەتە هەرێمی کوردستان و لەگەڵ خێزانی و هەرمانگی تەمەن یەک مانگەی کوڕی لە هەرێمی کوردستان ژیان بەسەر دەبات و بەڕێوەبەری فرۆشگایەکی کەل و پەلی ئارایشی و جوانکارییە.
بەهمەن قوبادی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه ئه‌وان نیگەرانی بەهرۆزن، بەتایبەت لە لایەنی تەندروستییەوە چونکە بەهرۆز بەهۆی لاوازی لێدانی دڵ، کێشەی هەناسەدانی هەیە و پێویستی بە چاودێری پزیشکی هەیە. هەر بۆیە داوا لە بەرپرسانی ئێران دەکەن کە بە زووترین کات ئازادی بکەن.