كاركردن له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان سست بووه . ئه‌حمه‌د ڕێكانی سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌رانی كوردستان له لێدوانێكدا بۆ (باس‌نیوز)ی ڕایگه‌یاند پڕۆژه‌كان به سستی كاریان تێدا ده‌كرێت، ئاستی وه‌به‌رهێنانیش ره‌نگه ئه‌مساڵ هه‌ستی پێ نه‌كرێت كه چه‌ند دابه‌زیوه، چونكه به‌شێك له‌و پڕۆژانه‌ی ئه‌مساڵ مۆڵه‌تیان وه‌رگرتووه، ساڵانی ڕابردوو پێشكه‌ش كراون و به‌ھۆی رۆتینه‌وه ئه‌مساڵ مۆڵه‌تیان پێ دراوه.سه‌باره‌ت به هۆكاری سستی له پڕۆژه‌كاندا رێكانی گوتی” نه‌هاتنی به‌شه بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هۆكاری یه‌كه‌مه، چونكه وه‌به‌رهێنان پێوه‌ندی راسته‌وخۆی به بازاڕ و داهاتی خه‌ڵكه‌وه هه‌یه، نه‌هاتنی بودجه وایكرد داهاتی خه‌ڵك كه‌مبێته‌وه و ماوه‌ی ساڵیك ده‌بێت قسته‌كان به ته‌واوی له‌لایه‌ن ئه‌و كه‌سانه‌وه نه‌دراون كه به‌شدارن له پڕۆژه‌كانی وه‌به‌رهێنان.
هۆكاری دووه‌میش هاتنی چه‌كدارانی داعشه كه بووه هۆی ناسه‌قامگیریی باری ئه‌منی عێراق و كاریگه‌ریی راسته‌وخۆشی له‌سه‌ر هه‌رێمی كوردستان هه‌بوو. سه‌رۆكی یه‌كێتی وه‌به‌رهێنه‌ران سه‌باره‌ت به هه‌ڵوێستی یه‌كێتییه‌كه‌یان گوتی” ئه‌و بارودۆخه‌ی كه هاتووه‌ته ئاراوه، تاوانی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان نییه، ئێمه‌ش وه‌ك وه‌به‌رهێنه‌ران هیچ فشارێكمان له‌سه‌ر حكوومه‌ت نه‌بووه و تاكه داواكاریشمان له‌سه‌ر حكوومه‌ت و ھاووڵاتیان ئه‌وه‌یه، كاتمان بۆ درێژ بكه‌نه‌وه