ئێران گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی وزه‌ داده‌مه‌زرێنێت

به‌رپرسێكی گه‌وره‌ی كۆماری ئیسلامی ئێران ئاشكرایده‌كات كه‌ وڵاته‌كه‌ی به‌ نیازه‌ گه‌وره‌ترین وێستگه‌ی وزه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێنێت. 
به‌ پێی هه‌واڵێكی ئاژانسی فارس نیوز غوڵام ره‌زا سار جلوداری ئه‌ندامی ده‌ستی زانستی بۆ به‌رهه‌مهێنانی وزه‌ی با له‌ ئێران رایگه‌یاندووه‌:”كۆماری ئیسلامی ئێران پلانی ئه‌وه‌ی له‌به‌رده‌ستایه‌ كه‌ له‌ماوه‌ی داهاتوودا گه‌وره‌ترین وێستگه‌ له‌ رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست دابمه‌زرێنێت. 
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه‌ ئه‌و وێستگه‌یه‌ وێستگه‌یه‌ی وزه‌یه‌ به‌ با كارده‌كات و له‌ نزیك شاری زاهیدان كه‌ ده‌كاته‌ پایته‌ختی سیستان و بلوجستان داده‌نرێت.” 
جێی ئاماژه‌یه‌ ئێران یه‌كێكه‌ له‌و وڵاتانه‌ی كه‌ خاوه‌نی سامانێكی سروشتی زۆره‌ و هه‌ندێك له‌ وڵاتانی كیشوه‌ری ئاسیای ناوه‌ڕاست سامانی سروشتی لێده‌كرن.