سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی (IMF) له‌راپۆرتێكیدا ئاماژه به‌داكشانی ئابووری عێراق ده‌كات له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا به‌رێژه‌ی 2.7% و ئه‌وه‌ش پێچه‌وانه‌ی پێشبینیكردنه‌كانی رابردوویه‌تی سه‌باره‌ت به گه‌شه‌كردنی ئابووریی ئه‌م وڵاته.
سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی له‌راپۆرتێكیدا ته‌ئكیدی له‌وه كردوه‌ته‌وه؛ له‌ماوه‌ی ئه‌مساڵدا ئابووری عیراق به‌هۆی شه‌ڕی داعش و رۆیشتنی ته‌كنیكارانی بیانی و به‌جێهێشتنی كه‌رتی نه‌وتی روو له داكشان ده‌كات و تێكڕای گه‌شه‌كردنی ئابووری به‌رێژه‌ی 2.7%دابه‌زین به‌خۆوه ده‌بینێت.
به‌پێی هه‌مان سه‌رچاوه، له‌ماوه‌ی ساڵی رابردوودا ئاستی گه‌شه‌ی ئابووری عیراق به‌رێژه‌ی 4.5%بوه‌و پێشبینیش ده‌كات له‌ساڵی 2015دا رێژه‌ی گه‌شه‌كردنی ئابووری ئه‌م ولاته ته‌نیا له1.5% بێت، كه ئه‌وه‌ش كه‌متره له‌و رێژه‌یه‌ی كه پێشتر سندوقی دراوی نێوده‌وڵه‌تی به‌رێژه‌ی 6.7% پێشبینی بۆ ده‌كرد.
له‌لایه‌كی تره‌وه نووسینگه‌ی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق له‌به‌یاننامه‌یه‌كدا ته‌ئكیدی له‌وه كردوه‌ته‌وه، به‌غدا پابه‌نده به به‌ڵێنه داراییه‌كانی له‌به‌رامبه‌ر كوه‌یت و واش چاوه‌ڕوان ده‌كرێت، تا نیوه‌ی یه‌كه‌می ساڵی داهاتوو له‌لایه‌ن عیراقه‌وه كۆی پاره‌ی قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی ئه‌و وڵاته بداته‌وه كه بڕه‌كه‌ی 7ملیار دۆلاره.