وه‌زاره‌تی به‌رگری ئه‌مریكا رایده‌گه‌یه‌نێت، به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كانیانه‌وه بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش كه له هاوینی ئه‌مساڵه‌وه ده‌ستیان پێكردوه، تا ئێستا یه‌ك ملیار و سه‌د ملیۆن دۆلار خه‌رجكراوه، ده‌شڵێت 369 هێرشی ئاسمانی له عێراق و سوریا ئه‌نجامدراوه‌و هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تیش ته‌نها له‌سه‌دا 10ی هه‌ڵمه‌ته‌كه‌ی له دژی داعش جێبه‌جێكردوه.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی هێرشی ئاسمانیی وڵاتانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی كه 40 وڵات تێیدا به‌شداره‌و ئه‌مریكا سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، نه‌بوه‌ته مایه‌ی گۆرانكاری گه‌وره‌و به‌رچاو له‌سه‌ر ئه‌رزی واقع و تیرۆریستانی داعش به‌رده‌وامن له په‌لاماره‌كانیان، به‌ڵام تێچووی هێرشه ئاسمانیه‌كانی ئه‌مریكا ملیارێك دۆلار تێده‌په‌رێنێت.
له‌كاتێكدا تا ئێستا تێچووی ئه‌و هێرشانه‌ش نه‌زانراوه، كه وڵاتانی تری جیهان ئه‌نجامیانداوه.
فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا له راگه‌یه‌نراوێكدا ئاشكرایكرد، به‌هۆی هێرشه ئاسمانیه‌كانه‌وه بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له عێراق و سوریا كه له مانگی ئابی ده‌ستیان پێكردوهو هێشتا به‌رده‌وامن، تا ئێستا یه‌ك ملیار و 100 ملیۆن دۆلار خه‌رجكراوه.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، له چوارچێوه‌ی ئۆپه‌راسیۆنه‌كانی هێزی ده‌ریایی سه‌ر به فه‌رمانده‌یی ناوه‌ندی سوپای ئه‌مریكا تا ئێستا 185 موشه‌ك و 47 موشه‌كی جۆری تۆماهۆك كه به‌های هه‌ر یه‌كێكیان 62 ملیۆن دۆلاره له‌سه‌ر كه‌شتیه‌وه ئاراسته‌ی مۆلگه‌كانی داعش كراون و فرۆكه جه‌نگیه‌كانیش نزیكه‌ی هه‌زار بۆمبیان ئاراسته‌ی بنكه‌و باره‌گاكانی داعش كردوه.
به پێی راگهیهنراوهكه ، تا ئێستا له عێراق به گشتی 266 هێرشی ئاسمانی كراوه‌ته سه‌ر مۆڵگه‌ی تیرۆریستان و له‌سوریاش 95 هێرش ئه‌نجامدراون و له ده‌وروبه‌ری حه‌له‌بیش هه‌شت هێرش كراوه‌ته سه‌ر گروپی خۆراسان.
سه‌رباری ئه‌وه‌ی تا ئێستا ئه‌مریكا تێچوی هێرشه ئاسمانیه‌كانی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له سوریا و عێراق دیاری نه‌كردوه، به‌ڵام به وته‌ی به‌رپرسانی وه‌زاره‌تی به‌رگریی ئه‌مریكا خه‌رجی رۆژانه‌ی ئه‌و هێرشانه له نێوان حه‌وت بۆ 10 ملیۆن دۆلاره.
سه‌باره‌ت به رۆڵی وڵاتانی هاوپه‌یمانیش له هێرشه ئاسمانیه‌كاندا، به‌رپرسێكی باڵای ئه‌مریكا به ئاژانسی فرانس پرێسی راگه‌یاندوه، وڵاتانی هاوپه‌یمان به‌به‌راورد به ئه‌مریكا له‌سه‌دا 10ی هێرشه ئاسمانیه‌كانیان ئه‌نجامداوه،
ئاماژه‌ی به‌وه‌ش داوه، ئه‌مریكا له 8ی ئابه‌وه هه‌زارو 768 هێرشی ئاسمانی بۆ سه‌ر تیرۆریستانی داعش له عێراق و سوریا ئه‌نجامداوه، له‌كاتێكدا فرۆكه جه‌نگیه‌كانی وڵاتانی دیكه‌ی ئه‌ندام له هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی ته‌نها 195 هێرشی ئاسمانیان ئه‌نجامداوه.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی پنتاگۆن ته‌ئكیدیشیكردۆته‌وه، له‌داهاتوودا به‌شداریی پێكردنی وڵاتانی عه‌ره‌بی و ئهروروپی له هێرشه ئاسمانیه‌كاندا زیاتر ده‌كرێت.