زانیاری‌ له‌سه‌ر ژماره‌ی‌ دامه‌زراندن له‌ عێراق و هه‌رێم بۆ ساڵی‌ داهاتوو

له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013  حه‌وت هه‌زار و 718 پله‌ی‌ وه‌زیفه‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌ران  له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان ته‌رخان كراوه‌و له‌ عێراقیش 65 هه‌زار پله‌ی‌ وه‌زیفه‌ی‌ بۆ دامه‌زراندن ته‌رخان كراوه‌.
رۆژنامه‌ی‌ سه‌باحی‌ نیمچه‌ فه‌رمی‌ له‌ ژماره‌ی‌ ئه‌مڕۆدا ده‌قی‌ پڕۆژه‌ یاسای‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ 2013 ی‌ عێراقی‌ بڵاوكردۆته‌وه‌، به‌گوێره‌ی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ بۆ ساڵی‌ داهاتوو بۆ هه‌موو عێراق به‌ هه‌رێمی‌ كوردستانه‌وه‌ 72 هه‌زار 718 پله‌ی‌ وه‌زیفی‌ بۆ دامه‌زراندنی‌ فه‌رمانبه‌ران ته‌رخان كراوه‌.
رۆژنامه‌كه‌ ئاماژه‌ی‌ بۆ ئه‌وه‌ش كردوه‌  زۆرترین پشكیش بۆ وه‌زاره‌ته‌كانی‌ په‌روه‌رده‌و و ناوخۆ و ته‌ندروستی‌ بووه‌، به‌گوێره‌ی‌ پڕۆژه‌ یاساكه‌ 31 هه‌زار و 864 پله‌ وه‌زیفی‌ بۆ وه‌زراه‌تی‌ په‌روه‌رده‌و  هه‌وره‌ها 17 هه‌زرا و 800 پله‌ی‌ وه‌زیفه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ناوخۆ ته‌رخان كراوه‌و  له‌گه‌ڵ‌ 11 هه‌زار پله‌ی‌ وه‌زیفه‌ بۆ وه‌زاره‌تی‌ ته‌ندروستی‌.
به‌ گوێره‌ی‌ رۆژنامه‌كه‌ بۆ هه‌رێمی‌ كوردستان 7 هه‌زارو 718 پله‌ی‌ وه‌زیفه‌ ته‌رخان كراوه‌، له‌كاتێكدا پارساڵ 25 هه‌زار كه‌س له‌ هه‌رێمی‌ كوردستان دامه‌زران.
بودجه‌ی ساڵی 2013 به‌ (138) تریلیۆن دینار خه‌مڵێندراوه‌و به‌رێژه‌ی‌ 18% له‌ بودجه‌ی‌ ساڵی‌ پار زیاتره‌و 55 تریلیۆن دیناری‌  بۆ وه‌به‌رهێنان و 83 تریلیۆنیش بۆ خه‌رجی‌ به‌كاربردن ته‌رخان كراوه‌.