ماوه‌ی هه‌زاران ساڵه تا ئێستا كاتی كۆتاییهاتنی جیهان له‌لایه‌ن زۆرێك له مرۆڤه‌كانه‌وه وێناكراوه‌و باسی لێوه‌كراوه، دوایین پێشبینی باس له‌وه ده‌كات كۆتاییهاتنی جیهان له رۆژی 21ی كانونی یه‌كه‌م (مانگی دوانزه‌ی ئه‌مساڵ) روو ده‌دات.
به‌پێی رۆژژمێری شارستانیه‌تی مایا، رۆژی 21ی كانونی یه‌كه‌می ساڵی 2012 وه‌ك رۆژی نخرۆبوون و كۆتاییهاتنی دنیا دیاریكراوه.
شارستانیه‌تی مایا له 1700 ساڵ پێش زایین، له ناوچه‌كانی ئه‌مریكای ناوه‌ڕاست له باكوری گواتیمالاو مه‌كسیك و هندۆراسو سلڤادۆر دامه‌زراوه، كه ئه‌و ناوچانه نیشتیمانی هندییه‌كانی مایایه و به‌هاتنی ئه‌وروپیه‌كانیش بۆ هه‌ردوو ئه‌مریكا ئه‌و شارستانیه‌ته له ناوچوو.
رۆژی 21ی كانونی یه‌كه‌می 2012، بهروارێكه شارستانیه‌ته جیاوازه‌كان باسیان لێوه‌كردووه و كۆتایهاتنی دنیاشیان له‌و رۆژه‌دا داناوه.
چه‌ندین پێشبینی هه‌یه له سه‌ر كۆتایی دنیا، به‌ڵام هیچ كامیان له رووی زانستییه‌وه پاڵپشتی ناكرێن، خۆسیه ئهرگیس كه هاوڵاتییه‌كی ئه‌مریكییه، باسی ئه‌وه‌ی كردووه كه بینیویه‌تی مایا ئاسمانییه‌كان له ئه‌ستێره‌كانه‌وه دابه‌زیونه‌ته سه‌ر زه‌وی بۆ رزگاركردنی 144 هه‌زار كه‌س له دانیشتوانی زه‌وی.
هه‌موو ئه‌وانه به‌رهه‌مێكی سینه‌مایی گه‌وره‌ی به‌دوای خۆیدا هێنا، به‌ناوی” 2012 كۆتای جیهان”، به‌پێی دیمه‌نه‌كانی فیلمه‌كه به‌هۆی زنجیره‌یه‌ك له كاره‌ساتی سروشتیی تۆقێنه‌ره‌وه له ده‌رئه‌نجامی زیادبوونی پله‌ی گه‌رمای كرۆكی زه‌ویی، دنیا ژێراوژوور ده‌بێت، له به‌رامبه‌ردا زانایانی ئاژانسی ئاسمانی ئه‌مریكا، ئه‌و فیلمه به خراپترین فیلمی خه‌یاڵی زانستی و مناڵانه داده‌نێن، ئه‌وه‌ش به‌هۆی ئه‌و هه‌ڵانه‌ی له فیلمه‌كه‌دا هه‌یه له روانگه‌ی زانستییه‌وه.
كۆتایهاتنی دنیا له كتێبه پیرۆزه‌كانی ته‌ورات و ئینجیل و قورئان باسكراوه، بێ ئه‌وه‌ی هیچ ده‌قێك له سه‌ر زه‌مه‌نی روودانی هه‌بێت، قورئانی پیرۆزیش ئاماژه‌ی به‌چه‌ند نیشانه‌یه‌كی گه‌وره‌و بچوك كردووه وه‌ك سه‌ره‌تایه‌ك بۆ نزیكبوونه‌وه‌ی ئه‌و رۆژه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك كاتی روودانی دیاری نه‌كردووه.