لەسەر داواکارى خاوەن کۆگاکانى راپەرینى شارى سلێمانى، قائیمقامى سلێمانى بەدواداچوون بۆ پرۆژەى قیرتاوکردنى شەقام و شۆستەکانى کۆگاکانى راپەرینى شارى سلێمانى دەکات، کە لەلایەن کۆمپانیاى محەمەد فازیلەوە جێبەجەجێدەکرێت.
ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى و سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى و بە هەماهەنگى لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکان سەردانى پرۆژەکەیان کرد و لە نزیکەوە بەدواداچونیان بۆ چونییەتى بەرێوەبردنى پرۆژەکە کرد، کە سستى لە بەرێوەچوونى پرۆژەکە بۆتە هۆى نارەزایى گلەیى بازرگانەکانى ناوچەکە لە کارى رۆژانەیاندا.
لەم بارەیەوە قائیمقامى سلێمانى رایگەیاند: لایەنە پەیوەندیدارەکان کارئاسانی بۆ کۆمپانیاى محەمەد فازل دەکات لەراپەراندنى کارەکانیدا ، بۆ ئەم مەبەستەش داواى لە کۆمپانیاکە کرد بە ستافێکى زیاتر و تۆکمە ترەوە لە شەواندا کاربکەن ، هەوڵبدرێت پێش هاتنى وەرزى باران بارین شا رێگاو ئاوەرۆکان تەواو بکرێت ، رێگاکان تێکەڵە رێژ بکرێت تاوەکو گیروگرفت بۆ هاوڵاتیان و بازرگانى ناوچەکە دروست نەبێت.
سیروان محەمەد ڕایگەیاند چاکردنى ئەو شەقامانەى ناو کۆگاکانى ڕاپەڕین داواى لەمیژینەى ژورى بزرگانى و پیشەسازییە کە پێشتر چەندجارێک داوامانکردووە پەلە بکرێت لە قیرتاوکردن و باشکردنى ئەو شەقامانە چونکە چونکە ڕێگەى هاتوچۆکردنیان خراپە.