ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی هه‌رێمی كوردستان ڕه‌زامه‌ندی له‌سه‌ر دامه‌زراندنی 6 هه‌زار مامۆستا به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست ده‌رده‌بڕێت. به‌رپرسێكی وه‌زاره‌ته‌كه‌ش دوایین زانیاریی لسه‌ر ئه‌وپرسه ئاشكرا ده‌كات.
فاتح مه‌وله‌وی زاده گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی هه‌رێمی كوردستان به (باس‌نیوز)ی رایگه‌یاند کە ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ڕه‌زامه‌ندی دامه‌زراندنی مامۆستایانی به گرێبه‌ست داوه، به‌ڵام به‌شێوه‌یه‌كی فه‌رمی، فه‌رمانی دامه‌زراندنه‌كه‌یان پێنه‌گه‌یشتووه. گوتیشی ‘نازانین ئه‌م هه‌فتەیه بڕیاره‌كه به ده‌ستمان ده‌گات یاخود نا، به‌ڵام وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده له‌باره‌ی پرسی دامه‌زراندنی مامۆستایان به‌شێوه‌ی گرێبه‌ست كۆده‌بێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی میكانزمی چۆنییه‌تی ئه‌نجامدانی پڕۆسه‌كه ده‌ستنیشان بكات’.
گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده‌ی ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، بۆ ئه‌مساڵ ده‌سه‌ڵاتی دامه‌زراندن دراوه به خودی قوتابخانه‌كان و پێوه‌ندیی به وه‌زاره‌ت و به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تییەکانی په‌روه‌رده نه‌ماوه. زیاتر گوتی ‘قوتابخانه‌كان خۆیان به گوێره‌ی ئه‌و پسپۆڕیانه‌ی كه پێویستییان پێی هه‌یه داوای دامه‌زراندن ده‌كه‌ن، چونكه ئه‌وان كه‌موكوڕی خۆیان ده‌زانن، ئێمه ئه‌و كاره ناكه‌ین’.
مەولەوی زادە ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، له كاتی ده‌رچوونی فه‌رمانه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ماوه‌یه‌كی دیاریكراودا پرۆسه‌ی دامه‌زراندنه‌كه ته‌واو ده‌بێت.
مووچه‌ی مامۆستایانی دامه‌زراو به گرێبه‌ست 500 هه‌زار دینار ده‌بێت و له ماوه‌ی وه‌رزی هاوینیشدا به‌رده‌وام ده‌بێت.
ئه‌و به‌رپرسه‌ی وه‌زاره‌تی په‌روه‌رده جه‌ختی له‌سه‌ر ئه‌وه كرده‌وه کە پڕۆسه‌ی دامه‌زراندنی ئه‌مساڵ چانسی دامه‌زراندن بۆ ده‌رچووانی به‌شه زانستییه‌كانی كیمیا، فیزیا، زانستی بایه‌لۆجی، بیركاری و ئینگلیزی ده‌بێت و ده‌رچووانی په‌یمانگاكان وه‌ك مامۆستا دانامه‌زرێنین، چانسی زیاتر بۆ ئه‌و مامۆستایانه‌ی وانه‌بێژ ده‌بێت كه دانه‌مه‌زراون.