ئەپڵ لەماوەی دوهەفتەدا بەبڕی 250 ملیۆن دۆلار جوانكاری ئایفۆن 6 دەفرۆشێت

فرۆشی جوانكارییەكانی مۆبایلی ئایفۆن شەش دەگاتە ئاستێكی بەرز لە مانگی ئەیلوولی رابردوو، كە بە نزیكەی 250 ملیۆن دۆلار دادەنرێت لە ماوەی دوو هەفتەدا. 
كۆمپانیای ئەپڵ رایگەیاند: لە مانگی ئەیلوولی رابردوو قازانجی كۆمپانیاكە بە بڕی 249 ملیۆن دۆلار بووە،  لە ماوەی دوو هەفتەی كۆتایی مانگی ئەیلوولدا كە رێژەكەی %43 زیاترە لە دوو هەفتەی سەرەتای هەمان مانگدا، ئەمەش بەپێی نوێترین داتاكانی كۆمپانیای ئەپڵ.
كۆمپانیای ئەپڵ لە كاتی راگەیاندنی ئایفۆن پێنج لە دوو هەفتەی سەرەتادا لە ساڵی 2013 سەرجەم داهاتی جوانكارییەكانی ئایفۆن پێنج تەنها 195 ملیۆن دۆلار بوو.
ستیڤن بیكر، جێگری سەرۆكی كۆمەڵەی ئێن پی دی رایگەیاند، دروستكردنی شێوازێكی نوێ لە جۆرەكانی جوانكاری مۆبایل پاڵنەرێكی كاتی دەبێت بۆ زیادكردنی گەشەی داهاتەكان كڕیاران و بەكاربەران جموجۆڵیكی گەرمتر دەخەنە بازاڕەكان ئەمە جگە لەوەی كە فرۆشتنی ئەو جوانكاریانە پێنوینی كۆمپانیاكان بەرزدەكاتەوە لە بازاڕەكانی جیهان.