ئه‌ندامێكی لیژنه‌ی نه‌وت و غاز له په‌رله‌مانی كوردستان رایگه‌یاند، حكوومه‌تی هه‌رێم به به‌های ملیارێك و 330 ملیۆن دۆلار نه‌وتی فرۆشتووه و به‌شێكی ئه‌و پاره‌یه‌ش وه‌رگیراوه و له ڕێگای وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه‌وه خه‌رج كراوه.
دڵشاد شه‌عبان ئه‌ندامی لیژنه‌ی نه‌وت غاز له په‌رله‌مانی كوردستان به ماڵپه‌ڕی فه‌رمی پارتی دیموكراتی كوردستانی راگه‌یاند، ئه‌و نه‌وته‌ی تائێستا هه‌رێمی كوردستان فرۆشتویه‌تی نزیكه‌ی 14 ملیۆن به‌رمیله و به‌هاكه‌شی ملیارێك و 330 ملیۆن دۆلاره، ئه‌و پاره‌یه‌ش به‌شێكی وه‌رگیراوه و حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، له ڕێگای وه‌زاره‌تی سامانه سرووشتییه‌كانه‌وه خه‌رجی كردووه و به‌شێك له‌و پاره‌یه‌ش بۆ دانه‌وه‌ی قه‌رزه‌كان خه‌رج كراوه، چونكه به وته‌ی ئه‌و، له ناوخۆ و له ده‌ره‌وه‌ش بۆ موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران قه‌رز كراوه.
له‌باره‌ی گرفتی كه‌شتییه نه‌وتییه‌كه‌ی كوردستانیش له ته‌كساس دڵشاد شه‌عبان وتی: حكومه‌تی هه‌رێم چاوه‌ڕێی بڕیاره‌كه‌ی ته‌كساسی ده‌كرد كه ده‌رچوو، بڕیاره‌كه‌ش ده‌ركه‌وت له قازانجی هه‌رێمه، ته‌كساس 10 ڕۆژ مۆڵه‌تی به‌عێراق داوه به‌ڵگه‌كانی بخاته‌ڕوو، دواتر مۆڵه‌ته‌كه‌یان درێژ كرده‌وه، به‌ڵام هێشتا عێراق به‌ڵگه‌ی به‌هێزی پێشكه‌ش نه‌كردووه و دۆسێكهش له قازانجی هه‌رێم ته‌واو بوو.