وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی رایده‌گه‌یه‌نێ، گۆڕانكاریی له‌رێنماییه‌كانی هاتنی كرێكاری بیانی ده‌كه‌ن، به‌نیازیشن راسته‌وخۆ دانیشتن له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه بكه‌ن كه كرێكار بۆ كوردستان ده‌نێرن، وه‌زیری ته‌ندروستیش ئاشكرای ده‌كات به‌هۆی ئه‌وه‌ی ئایدزیان هه‌بوه ئه‌مساڵ 8 كرێكاریان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كردۆته‌وه.
به‌سه‌دان كرێكاری بیانی به‌قاچاخ هاتونه‌ته هه‌رێمه‌وه
به‌پێی ئاماره‌كانی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌هه‌رێمدا كوردستاندا زیاتر له25هه‌زار كرێكاری بیانی هه‌ن، لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازییش ئه‌وه ده‌خه‌نه رو كه جگه‌له‌و ئامارانه‌ی وه‌زاره‌تی كار‌وكاورباری كۆمه‌ڵایه‌تی به‌سه‌دان كرێكاری بیانی تریش هه‌نكه به‌رێگای قاچاخ هاتونه‌ته هه‌رێم‌و ناویان تۆمار نه‌كراوه، پێنجشه‌ممه‌ی رابردوش چه‌ند وه‌زاره‌تێكی په‌یوه‌ندیداری وه‌ك (ته‌ندروستی‌و ناوخۆ، پیشه‌سازیی‌و كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی له‌شاری هه‌ولێر كۆبونه‌وه‌یه‌كیان به‌مه‌به‌ستی رێكخستنی هاتنی كرێكاری بیانی ئه‌نجامدا.
له10رۆژ زیاتر بمێنێته‌وه پشكنینی بۆ ده‌كه‌ن
وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم د.ڕێكه‌وت حه‌مه‌ره‌شید كه ئاماده‌ی ئه‌و كۆبونه‌وه‌یه بو به‌ئاوێنه‌ی راگه‌یاند كاری ئه‌وان وه‌ك لایه‌نی ته‌ندروستی ئه‌وه‌یه هه‌ر كه‌سێك بێته هه‌رێم زیاتر له 10رۆژ بمێنێته‌وه داوای ئیقامه بكات ئه‌وا ئه‌وان چه‌ند پشكنینێكی بۆ ده‌كه‌ن”جا ئه‌و كه‌سه كرێكار بێت یان به‌هه‌ر مه‌به‌ستێك بێته كوردستانپشكنینی بۆ ده‌كه‌ین، له‌چه‌ند وڵاتێكی ئه‌فریقاش وه‌ك وڵاته‌كانی سیرایلیۆن‌و گینیا‌و نێجیریا كه نه‌خۆشیی ئیبۆلای تێدا بڵاوه هاتنی كرێكاری بیانی قه‌ده‌غه‌كراوه” وه‌زیری ته‌ندروستی هه‌رێم ئاشكرای ده‌كات له‌سه‌ره‌تای ئه‌مساڵه‌وه 8كرێكاری بیانییان ره‌وانه‌ی وڵاته‌كانیان كردۆته‌وه دوای ئه‌وه‌ی بۆیان ده‌ركه‌وتوه كه توشی نه‌خۆشیی ئایدز بون.
هاتنیان راسته‌وخۆ ده‌بێت‌و له‌رێگای وڵاتی سێیه‌مه‌وه نابێت
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی محه‌مه‌د هاودیانی، له‌لێدوانێكدا بۆ ئاوێنه ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌ئێستا كار بۆ ئه‌وه ده‌كه‌ن ئه‌و وڵاتانه دیاری بكه‌ن كه كرێكاری بیانی لێوه بێنن بۆ كوردستان، به‌نیازیشن یاداشتنامه‌ی لێكتێگه‌یشتن راسته‌وخۆ له‌گه‌ڵ به‌رپرسانی ئه‌و وڵاتانه واژۆ بكه‌ن تا هاتنیان بۆ كوردستان راسته‌وخۆ بێت‌و له‌رێگای وڵاتی سێیه‌مه‌وه نه‌بێت، هه‌روه‌ها جه‌ختی له‌وه‌ش كردوه كه هه‌مو رێگایه‌ك ده‌گرنه به‌ر بۆ رێگرتن له‌هاتنی كرێكاری بیانی به‌شێوه‌ی قاچاخ، به‌پێی ئه‌و ئاماره‌ش كه له‌لای ئه‌وانه زیاتر له 25هه‌زار كرێكاری بیانی له‌هه‌رێمدا هه‌ن‌و 20كۆمپانیاش كه كاری هێنانی كرێكاری بیانی ده‌كه‌ن، ناوبراو ئه‌وه‌شی خسته‌روكۆبونه‌وه‌ی داهاتویان له‌گه‌ڵ وه‌زاره‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانی حكومه‌تی هه‌رێم بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ده‌بێت كه ئه‌و وڵاتانه دیاری بكه‌ن كه نابێت كرێكاریان بێته هه‌رێمه‌وه، ئه‌و وتیشی “باشترین دو وڵات كه هاتنی كرێكاره‌كانیان بۆ كوردستان زۆر گونجاوه نیپاڵ‌و ئه‌ندۆنیزیایه”.
نابێت مانه‌وه‌یان بگاته هه‌شت ساڵ
وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی هێمای به‌وه‌شدا له‌ئێستادا كار بۆ هه‌مواركردنه‌وه‌ی رێنمایی ژماره سێی هاتنی كرێكاری بیانی ده‌كه‌ن، هه‌روه‌ها باسی له‌وه‌ش كرد كه تابێت مانه‌وه‌ی كرێكاری بیانی له‌كوردستان له‌هه‌شت ساڵ زیاتر بێت “ئه‌گه‌ر له‌وه زیاتر مایه‌وه بۆی هه‌یه داوای ڕه‌گه‌زنامه‌ی عێراقی بكات،هه‌ربۆیه وه‌ها دیاریكراوه كه مانه‌وه‌ی كرێكاری بیانی له‌پێنج ساڵ زیاتر نه‌بێت”.
له‌باره‌ی ئه‌وه‌ش، كه كرێكاری ناوخۆیی تكا ده‌كه‌ن كه رێگریی بكرێت له‌هاتنی كرێكاری بیانی به‌هۆی ئه‌وه‌ی كه كاریان ده‌ستناكه‌وێت، وه‌زیری كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی وتی “هه‌ر كۆمپانیایه‌ك كرێكاری پێویست بو ده‌بێت له‌رۆژنامه‌یه‌كی فه‌رمیه‌وه بانگه‌واز بكات، ئه‌گه‌ر كرێكاری ناوخۆی ده‌ستنه‌كه‌وت، ئه‌و كاته رێگه‌ی پێده‌درێت كرێكاری بیانی بێنێ”.
له‌لایه‌ن هه‌ندێ له‌كۆمپانیاكانه‌وه غه‌دریان لێده‌كرێت
به‌ده‌ر له‌و ئامارانه‌ی وه‌زاره‌تی كاروكاروباری كۆمه‌ڵایه‌تی بڵاویكردونه‌ته‌وه سه‌باره‌ت به‌بونی كرێكاری بیانی، به‌سه‌دانی تریش هه‌ن كه تۆمار نه‌كراون، چونكه به‌رێگای قاچاخ هاتونه‌ته هه‌رێمه‌وه، سه‌رۆكی لقی سلێمانی سه‌ندیكای كرێكارانی بیناسازیی عوسمان زیندانی وه‌ها ده‌ڵێت، ناوبراو له‌و بڕوایه‌دایه هاتنی كرێكاری بیانی یه‌كێكه له‌هۆكاره‌كانی كه‌مبونه‌وه‌ی كار بۆ كرێكاری ناوخۆ ئه‌و ناشیشارێته‌وه، “به‌هۆی ئه‌وه‌ی كرێكاری بیانی شاره‌زای رێسا‌و یاساكانی ئه‌م وڵاته نییه زۆرجار له‌لایه‌ن كۆمپانیاكانه‌وه غه‌دریان لێده‌كرێت بۆیه پێویسته لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له‌حكومه‌ت به‌باشی به‌دواداچون له‌وباره‌یه‌وه بكات، ئێمه له‌گه‌ڵ هاتنی كرێكاری بیانین به‌مه‌رجێك له‌ژێر چاودێریدابن‌و نه‌شهێڵرێت له‌لایه‌ن هیچ كه‌سێكه‌وه مافه‌كانیان پێشێل بكرێت”.