وەزارەتی بازرگانی و پیشەسازی هەرێم لە راگەیەندراوێكدا كە لەماڵەپەڕی فەرمی وەزارەتەكەدا بلاِوكراوەتەوە بڕیارێكی نوێ سەبارەت بە ناوی كۆمپانیاكان بلاِوكردۆتەوە وتێیدا هاتووە،به‌مه‌به‌ستی پشتگیری زیاتری كاری كۆمپانیا ناوخۆییه‌كان له هه‌رێمی كوردستان , وه له دوای توێژینه‌وه‌یه‌كی وردی یاسای كۆمپانیاكانی عیراق ژماره (21) ساڵی 1997 هه‌مواركراو ده‌ركه‌وت كه هیچ ده‌قێكی یاسایی نییه رێگر بێت له‌سه‌ر تۆماركردنی كۆمپانیا خۆماڵییه‌كان له ژێر ناونیشانی (به‌ڵێنده‌رایه‌تی گشتی) بۆ ئه‌م مه‌به‌سته وه‌زاره‌تی بازرگانی و پیشه‌سازی به بڕیاری ژماره (52) له رێكه‌وتی 25/9/2014 به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی تۆماركردنی كۆمپانیاكان پابه‌ند ده‌كات به تۆماركردنی كۆمپانیاكانی به‌ڵێنده‌رایه‌تی له ژێر ناونیشانی تایبه‌تمه‌ندی گشتی
جێگای ئاماژه‌یه ئه‌م بڕیاره ده‌توانرێت له‌سه‌ر ئه‌و كۆمپانیایانه جێبه‌جی بكرێت كه له رابردوودا ناچاركراون به تۆماركردنیان به شێوه‌ی تایبه‌تمه‌ندی ورد , یان تایبه‌تمه‌ندی گشتییان هه‌بووه و لێیان وەرگیراوەتەوە