دوای ئه‌وه‌ی ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه هێزێكی سوپای عیراق ره‌وانه‌ی ناوچه دابڕێنراوه‌كان كرا، له سنوری پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین و له‌رێگه‌ی بۆمبی چێنراوه‌وه هێرش ده‌كرێته سه‌ریان.
له‌و باره‌وه ره‌شید خورشید ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌دین، رایگه‌یاند: له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی سوپاكه‌ی عیراق، بۆ ناو شاری سه‌ڵاحه‌دین، بۆمبی چێنراو ته‌قییه‌وه به كاروانی ئۆتۆمبیله‌كانیاندا”.
وتیشی: “پاشان ئه‌و هێزه له رۆشتن به‌رده‌وام ده‌بن، به‌ڵام پاش ده‌رچونیان له شاری سه‌ڵاحه‌دین و له ناوچه‌ی ئهلبوعجیل جارێكی تر بۆمبی چێنراویان پێدا ده‌ته‌قێته‌وه”.
ره‌شید خورشید ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد كه ئه‌و هێرشانه هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی به‌هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌و ناكۆكییه‌كانی له‌گه‌ڵ سوپای عیراقدا نییه.
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی پارێزگای سه‌ڵاحه‌ین ئه‌وه‌شی ئاشكراكرد، بڕیاربو رێڕەوی رۆشتنی ئەو هێزانه به‌ره‌و دووزخورماتوو بێت بەڵام به‌ره‌و پارێزگای كه‌ركوك رۆشتون، ئێستاش له ناوچه‌ی الجامعە حنیفە و له نزیك كارگه‌ی گهچهكان جێگربوون.
سەرچاوە : خەندان