ماڵپەریی فەرمیی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاشکرای دەکات هیچ کۆمپانیاێکی بیانی لە هەرێمی کوردستان نەکشاوەتەوە بەهۆیی شەری داعش و پێشمەرگە لە سنووری هەرێمی کوردستاندا.
بەپێ راپۆرتی ماڵپەری فەرمی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لە فەرمانگەی تۆماری کۆمپانیاکان دەستی کەوتووە. هیچ لەم کۆمپانیا بیانیانەی لە هەرێمی کوردستان تۆمارکراون، بە فەرمی ناوی خۆی لای فەرمانگەکەیان نەسڕیوەتەوە’.
لە ئامارەکەدا هاتووە: 2955 کۆمپانیای بیانی تۆمارکراون، کە 1329یان تورکین، 335ئێرانین، 157 لوبنانین، 155 ئیماراتین، 125 بریتانین، 117 ئەمریکین و 81 ئەلمانین.