به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگه‌یاند كه له زۆرێك له دووكانه‌كانی بازاڕی شاری سلێمانیدا ده‌ستیان به‌سه‌ر نزیكه‌ی 500 كیلۆ چكلێتی به‌سه‌رچوودا گرتووه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی له نووسراوێكدا رایگه‌یاند كه ئه‌مڕۆ له ناو زۆرێك له دووكانه‌كانی بازاڕی شاری سلێمانیدا له‌لایه‌ن هێزه‌كانی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی سلێمانییه‌وه توانرا دهستبگیرێـت به‌سه‌ر نزیكه‌ی 500 كیلۆ له چكلێتی به‌سه‌ر چوودا.
له نووسراوه‌كه‌دا ، هاتووه كه “چكلێته‌كه له جۆری (perrbear) پینباره و له كوالیتی كۆنتڕۆڵ ده‌رنه‌چووه”.
ئه‌وه‌ش خراوه‌ته‌ڕوو كه به‌كارهێنانی ئه‌م جۆره چكلێته ئاكامی خراپی له ڕووی ته‌ندروستییه‌وه لێده‌كه‌وێـته‌وه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی داواكاره بازرگانان و دووكانداران ئه‌و جۆره چكلێـته نه‌فرۆشن و هاوڵاتیانی خۆشه‌ویست ئاگادار ده‌كه‌نه‌وه كه خۆیان به‌دووربگرن له كڕین و خواردنی ئه‌و جۆره چكلێـته.
له نووسراوه‌كه‌دا روونیشكراوه‌ته‌وه كه دوای به‌دواداچوون و پشكنین و كۆكردنه‌وه‌ی زانیاری و وه‌رگرتنی بڕیاری به‌ڕێز دادوه‌ر، به‌پێی مادده‌ی ( 10 ) له‌یاسایی پاراستنی به‌كارهێنه‌ر هێزه‌كانی ئاسایشی سلێمانی ئه‌و كاره‌یان ئه‌نجام داوه.