سه‌ركرده‌یه‌كی ده‌وڵه‌تی یاسا رایده‌گه‌یه‌نێت، كه كورد هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌كی له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا نییه‌و ئه‌گه‌ر ده‌شیانه‌وێت له عیراق جیا ببنه‌وه‌و ده‌وڵه‌تی خۆیان رابگه‌یه‌نن “خواحافیزیان بێت”.
عیزه‌ت شابه‌نده‌ر، سه‌ركرده‌ی ئیئتلافی ده‌وڵه‌تی یاسا‌و كه‌سایه‌تیی نزیك له نوری مالیكی، له لێدوانێكدا بۆ رۆژنامه‌ی شه‌رقلئه‌وسه‌ت رایگه‌یاند: له سێ مه‌سه‌له‌ی گرنگی وه‌ك كاروباری ده‌ره‌وه‌و بهرگریو داراییدا، كورد ناگه‌ڕێته‌وه بۆ ناوه‌ند، داواشیكرد كورد له عیراقدا هه‌ڵوێستی راسته‌قینه‌ی خۆی ئاشكرا بكات.
سه‌باره‌ت به چۆنێتی هاوبه‌شیكردن له‌گه‌ڵ به‌غدا وتی: “ئه‌گه‌ر كورد ده‌یه‌وێت ده‌وڵه‌تی خۆی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا خوایان له‌گه‌ڵ، چونكه له ده‌ستووردا كورد ئه‌وه‌ی جێگیركردووه كه شه‌راكه‌تیان له‌گه‌ڵ عه‌ره‌ب ئیختیارییه، ئه‌مه‌ش وه‌ك هاوسه‌رگیرییه‌كی كاتیی وایه كه هه‌ركات بیانه‌وێت هه‌ڵیده‌وه‌شێننه‌وه”.
سه‌ركرده‌كه‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا روونیكردووه‌ته‌وه: “له‌سه‌ر ئاستی وه‌زاره‌تی به‌رگری، كورد نایه‌وێت سوپای عیراق چه‌كدار بكرێت، كه‌چی خۆیان به چه‌كی قورس خۆیان پڕچه‌ك ده‌كه‌ن، له بواری داراییشدا ده‌یانه‌وێت له ده‌ره‌وه‌ی بودجه‌ی17%، پاره بۆ هێزه‌كانی پاراستنی سنووری هه‌رێم دیاریبكرێت و له بواری كاروباری ده‌ره‌وه‌شدا، كورد به ئاره‌زووی خۆی رێككه‌وتن له‌گه‌ڵ وڵاتانی ده‌ره‌وه ده‌كات، بێ ئه‌وه‌ی هیچ هه‌ماهه‌نگییه‌ك له‌گه‌ڵ حكومه‌تی به‌غدا بكات”.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “نوری مالیكی سه‌رۆك وه‌زیران بێتاقه‌ت بووه له دواخستنی ئه‌و كێشانه و ده‌یه‌وێت یه‌كلاییان بكاته‌وه”.
له به‌شێكی دیكه‌ی لێدوانه‌كه‌یدا، شابه‌نده‌ر هاوشێوه‌ی سامی عه‌سكه‌ری دووپاتیكرده‌وه، كه هاوپه‌یمانیی نێوان كورد و شیعه “درۆ”یه‌و ئێستا باسكردن له‌و بابه‌ته نه له‌گه‌ڵ ده‌ستوور و نه له‌گه‌ڵ سرووشتی ئێستای بارودۆخی عیراق ده‌گونجێت، چونكه به وته‌ی شابه‌نده‌ر، بوونی هاوپه‌یمانییه‌ك به ناوی كورد و شیعه له‌م قۆناغه‌دا، ئیستیفزازه بۆ سوننه‌كان.
سه‌باره‌ت به كێشه‌ی هێزه‌كانی ئۆپه‌راسیۆنی دیجله‌ش، شابه‌نده‌ر وتی: “كێشه‌ی دیجله یان هه‌ر مهلهسهیهكی كێشه‌داری دیكه، په‌یوه‌ندیی هه‌یه به‌وه‌ی ئایا پرسی فیدڕاڵیه‌ت به‌شێوه راسته‌قینه‌كه‌ی له عیراقدا یه‌كلایی بووه‌ته‌وه یان نا، چونكه تائێستا په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا روون و ئاشكرا نییه”. به بڕوای شابه‌نده‌ر ده‌ستووری عیراق مینڕێژ كراوه‌و تائێستاش ئه‌و ده‌ستووره بهمینڕێژكراویی ماوه‌ته‌وه، واته تائێستا ده‌ستوور نه‌چووه‌ته ناو ناوه‌ڕۆكی ئه‌وه‌ی په‌یوه‌ندیی نێوان هه‌رێم و به‌غدا چۆن بێت.