ساڵانە 17 ملیۆن مرۆڤ بەهۆى نەخۆشیەکانى دڵ دەمرن

بەپێى ئامارەکانى ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ڕێژەى توشبون و مردن بە نەخۆشیەکانى دڵ ساڵانە ڕوو لەهەڵکشانەو بەو هۆیەشەوە نەخۆشەیەکانى دڵ بەبەرزترین ڕێژەى مردن ئاماژەى پێدەکات.
 
بەهۆى بەرزى ڕێژەى مردن بەنەخۆشیەکانى دڵ کە ڕێکخراوى تەندورستى جیهانى ئاماژەى پێدەکات لەئێستادا ساڵانە 17 ملیۆن لەمرۆڤ بەهۆى نەخۆشیەکانى دڵ دەمرن، ئاماژەى بەوەشکردوە پێشبنى دەکرێت تا ساڵى 2030 ڕێژەى مردن بە نەخۆشیەکانى دڵ بگاتە 23 ملیۆن مرۆڤ کە ئەمەش ڕێژەیەکى بەرزە بەو هۆیەشەوە ڕێکخراوى ناوبراو ساڵانە لە 29/9 هەموو ساڵێک بە ڕۆژى جیهانى نەخۆشیەکانى دڵ ناساندوە لەجیهاندا، ڕێکخراوى تەندروستى جیهانى ئاماژەى بەوەشکردوە لە 3 کەسدا کە دەمرن کەسێک بەهۆى نەخۆشى دڵەوەیە.
نەخۆشیەکانى دڵ: بریتیە لە یەکیک لەو نەخۆشیە نەگوازراوانەى کە توشى دڵ و بۆریەکانى دڵ دەبێت، بەهۆى مەینى خوێن و لاوازبون یاخود لەکارکەوتن و گیرانى بۆرى و ملولەکانى خوێن لەدڵدا کە بەهۆى چەند هۆکارێکەوە دەبێت کە ئەواننیش بریتین لە :
1. خەستى خوێن: واتە خەستى ڕێژەى خوێن کاریگەرى گەورەى هەیە لەسەر نەخۆشیەکانى دڵ و گیرانى بۆریەکانى دڵ.
2. بەرزى کێشى لەش: واتە زیادبون لەکێشى لەشدا هۆکارێکە بۆ بەرز پەستانى خوێن و نەخۆشیەکانى دڵ و گیرانى ملولەکانى خوێن.
3. کاریگەرى تەمەن:تا ڕێژەى تەمەن زیاتربێت ئەگەرى توشبون بەنەخۆشیەکانى دڵ و بەرزى پەستانى خوێن زیاتر دەبێت، بەپێى توێژینەوەیەک کەپەیمانگاى توێژینەوەى دڵ ئاماژەى پێکردوە ڕێژەى توشبون بۆ تەمەنى 25 ساڵ % 40 ، کە ئەمەش ڕێژەیەکى بەرزە.
4. جگەرە کێشان: ئەمەش بەهۆى لاوازبونى کارى سیەکان و ئاڵو گۆرى ئۆکسجین لەنیوان خانەکانى خوێندا کەوادەکات ببێتە هۆى بەرزبونەوەى پەستانى خوێن و نەخۆشیەکانى دڵ و جەڵتە.
5.چالاکى: بەهۆى پێشکەوتنى هۆکارەکانى ژیان جوڵەى مرۆڤەکان کەمتربووە کە ئەمەش کارێگەرى لەسەر تەندروستى مرۆڤ دروست کردوە بەتایبەت وەرزش نەکردن وادەکات بێتە هۆى بەرزى پەستانى خوێن و نەخۆشیەکانى دڵ.
6. خوادرن و خواردنەوە: هەڵبەژاردن و خوادرنى خواردن و خواردنەوەکان بەتایبەت ئەو خواردنانەى ڕێژەیەکى زۆر خوێ و چەوری و پڕۆتینیان تێدایە دەبنە هۆکارى نەخۆشیەکانى دڵ هەروەها خواردنەوەى کحولى کاریگەرى لەسەر چالاکیەکانى دڵ دەبێت.
7. توشبون بە نەخۆشى شەکرە: توشبون بەنەخۆشى شەکرە هۆکارێکى ترە بۆ بەرزە پەستانى خوێن و نەخۆشیەکانى دڵ.
خۆپارێزى لەتوشبون بەنەخۆشیەکانى دڵ:
1. ئەنجامدانى وەرزش یاخود جولە: پێویشتە ڕۆژانە هەموو مرۆڤێک بۆ خۆپارێزى لە نەخۆشەکانى دڵ وەرزش بکات یاخود بۆماوەیەک بەپێ بڕزات کە کەمتر نەبێت لە 30 خولەک.
2.دورکەوتنەوە لە کێشانى جگەرە کە کاریگەرى گەورەى هەیە لەسەر نەخۆشەکانى دڵ.
3.دورکەوتنەوە لەو خواردنانەى ڕێژەیەکى زۆر چەورى گیانەوەرى و خوێیان تێدایە و گۆشتى سور و ئەو خواردنانەى ڕیژەیەکى بەرز پرۆتینیان تێدایە.
4.خواردنى گۆستى ماسى ومیوە و سەوزەمەینەکان بۆ پاراستنى ڕێژەى پرۆتین لەلەشدا.
5. پشکنین: پێویستە هەموو کەسێک 6 مانگ جارێک پشکنینى تەواوى خۆى بکات و سەردانى پزیشک بکات بۆ چاودێرى بەتایبەت ئەو کەسانەى تەمەنیان لە سەرو 35 ساڵیەوەیە.
بەهیواى تەندروستیەکى باش
سەرخێڵ ئاراز 
پسپۆڕى خۆپاراستنى تەندروستى