” قوربانیکردن لەشاقام و شوێنە گشتییەکاندا قەدەغەیە “

لەپێناو پاراستنى تەندروستى هاوڵاتیان و ژینگەى شارى سلێمانى ، رێگرى دەکرێت لە سەربرینى ئاژەڵ لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا.
بۆ ئەم مەبەستە ئەمرۆ دووشەمە رێکەوتى 29/9  لە دیوانى قائیمقامییەت ئاوات محەمەد قائیمقامى سلێمانى لەگەڵ نوێنەرانى زانایانى ئاینى و بەرێوەبەرایەتى تەندروستى و ڤیترنەرى سلێمانى کۆبۆوە، 
بەو پێیەى مامۆستایانى ئاینى ڕۆلێکى سەرەکى دەبینن لە وشیارکردنەوەى هاوڵاتیان دا ئاوات محەمەد داواى لە یەکێتى زانایانى ئاینى کرد تاوەکو لە وتارى ڕۆژى هەینى دا ڕێنمایى هاوڵاتیان بکەن بۆئەوەى قوربانیکردن بەشێوەیەکى رێک و پێک و تەندروست لە کوشتارگەکاندا ئەنجام بدرێت ، و ئاماژەش بۆئەوەکرا هاوڵاتیان دەتوانن لە ماڵەکانى خۆیاندا قوربانی بکەن.
 لە بەشێکى ترى کۆبونەوەکەدا قائیمقامى سلێمانى ئاماژەى بەوەشکرد کە لە رێگەى چەند تیمێکى گەرۆکى بەرێوەبەرایەتى فیترنەریەوە لە رۆژانى جەژندا سەردانى کوشتارگاکان دەکرێت، بۆئەوەى رێگرى لەسەربرینى ئاژەڵى نەخۆش بکرێت و پشکنینى پێش سەربرین و دواى سەربرین  بۆ ئەو ئاژەڵانەش بکرێت کەلە کوشتارگاکان سەردەبرێت .
لە کۆتایدا ئاوات محەمەد راگەیاند  سەربرینى ئاژەڵ لە شەقام و شوێنە گشتییەکاندا قەدەغە دەکرێت و هەر هاوڵاتییەکیش سەرپێچى بکات رووبەرووى لێپرسینەوەى یاسایى دەبێتەوە.