ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لە کۆکردنەوەى هاوکاریەکان بۆ ئاوارەکان و هێزى پێشمەرگە بەردەوامە و ئەمڕۆش چەندین کەلوپەل و خۆراکى گەیاندە ئاوارەکانى ناوچەى بازیان.
لە لێدوانێکدا بۆ سایتى ژورى بازرگانى و پیشەسازى خاوەر زەکى هەنارى بەڕێوەبەرى گشتى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى وتى” وەک ئەرکێکى مرۆڤ دۆستانە ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ماوەى چەند مانگێکە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەى هاوکارى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و ئاوەرەکان هەر لەو کۆکردنەوەیەشدا توانیمان ئەمڕۆ ژمارەیەک پێداویستى خۆراکى بگەیەنینە ئاوارەکانى ناوچەى بازیان”
ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى لەسەرەتاى سەرهەڵدانى شەڕى هێزەکانى پێشمەرگە دەستیکردووە بە کۆکردنەوەى کۆمەک و پڕکردنەوەى ئەو پێداویستیانەى هێزەکانى پێشمەرگە لەبەرکانى جەنگدا وە توانیویەتى چەندین پێداویستى بۆ هێزەکانى پێشمەرگە و ئاوارەکان دابینبکات.



