كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمینی ئوردن له به‌یاننامه‌یه‌كدا جه‌خت ده‌كاته‌وه ئه‌وه‌ی له ئوردن روو ده‌دات، راپه‌ڕینه و داواكارییه بۆ چاكسازی، داواش ده‌كات هاوڵاتیان ده‌ستبه‌رداری داواكانیان نه‌بن.
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌نادۆڵ به‌پێی به‌یاننامه‌یه‌كی كۆمه‌ڵه‌ی ئیخوان موسلمین له ئوردن بڵاویكرده‌وه: ئه‌نجومه‌نی شورای كۆمه‌ڵه‌كه له‌و باوه‌ڕه‌دایه به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی له‌لایه‌ن حكومه‌تی ئێستای ئوردنه‌وه، هه‌ڵگیرساندنی شه‌ڕه دژی هاوڵاتیان، داواشیكرد حكومه‌تێكی رزگاریی نیشتمانی پێكبهێنرێت، كه به‌پرسیارێتی ئه‌وه بگرێته ئه‌ستۆ كه ئوردن له كێشه‌كانی رزگار بكات و هاوڵاتیانیش بپارێزێت.
به‌هۆی به‌رزكردنه‌وه‌ی نرخی سووته‌مه‌نی به‌رێژه‌ی 20%، ماوه‌ی هه‌فته‌یه‌كه ناڕه‌زایی زۆربه‌ی شاره‌كانی ئوردنی گرتووه‌ته‌وه‌و ئه‌مجاره‌یان خه‌ڵكی ئه‌و وڵاته به دروشمی (ئیرحه‌ل .. ئیرحه‌ل) و رووخانی پادشا، ناڕه‌زاییه‌كانیان توندتر كرد. هاوكات ده‌سه‌ڵاتدارانی ئوردن 80 كه‌سیان به تۆمه‌تی نانه‌وه‌ی ئاژاوه‌و كۆبوونه‌وه‌ی نایاسایی ده‌ستگیر كرد و به‌نیازه له دادگاكان‌دا سزایان به‌سه‌ردا بسه‌پێنێت.