ئه‌ندامێكی كورد له ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ڕیدەگەیەنیت: “ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق بڕیاری خه‌رجكردنی مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمیداوه به‌ڵام تا ئێستا جێبه‌جێی نه‌كردوه.” بڕیاربوو ئه‌مرۆ ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق دانیشتنی خۆی ئه‌نجامدا له‌باره‌ی پرسی بودجه‌ی ئه‌مساڵ و مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم كه‌چی دانیشتنه‌كه ئه‌نجامنه‌درا.
نه‌جیبه نه‌جیب بۆ ئاژانسی ئانادۆڵو وتی: “دانیشتنی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراق چاوه‌ڕوان ده‌كرێ رۆژی سێشه‌ممه‌ی داهاتوو ئه‌نجامبدرێ.” سه‌باره‌ت به ناردنی مووچه‌ی فه‌رمانه‌به‌رانی هه‌رێمی كوردستان له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی وه‌زیرانی عێراقه‌وه، نه‌جیبه نه‌جیب گوتی: “حكومه‌تی عێراق به‌ڵێنیداوه ئه‌و كێشه‌یه چاره‌سه‌ر بكا و له قۆناغی ئێستادا مووچه‌ی مانگێك ره‌وانه‌ی هه‌رێم بكا، به‌ڵام تا ئێستا نه مووچه‌ی مانگێك دیاره، نه به‌غدا هه‌نگاوێكی جدی ناوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی پرسی بڕینی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان.”
ئه‌و ئه‌ندامه‌ی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق باسی له‌وه‌شكرد، كه به‌غدا نۆ مانگه مووچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستانی راگرتووه، كۆی گشتیی ئه‌و پاره‌یه‌ش زیاتر له 11 تریلیۆن دیناره.