بەمەبەستى پێدانى هەلیکار بەو کەسانەى بەخواستى خۆیان لەووڵاتى بەریتانیاوە دێنەوە بۆکوردستان لێپرسراوى پرۆژەى ماگنێت داوالە کۆمپانیاکانى سلێمانى دەکات ئەو کەسانە بخەنەسەرکار.
لەلێدوانێکدا بۆسایتى ژورى بازرگانى سۆزان کەریم حمە بۆر لێپرسراوى پرۆژەى ماگنێت لە سلێمانى وتى” پرۆژەى کارى ماگنیت بۆدۆزینەوەى هەلى کار بۆ ئەو گەڕاوانەى کە بە خواستى خۆیان لەووڵاتى بەڕیتانیا گەڕاونەتەوە لەڕێگەى ڕێکخراوى IOM لەڕێگەى ئەم پرۆژەیەوە هەوڵمانداوە ڕێکەوتنێک دروستبکەین لە نێوان ئەوکەسانەى گەڕاونەتەوە لەگەڵ ئەو کۆمپانیایانەدا بۆدۆزینەوەى هەلى کار”
وتیشى” تائێستا توانیومانە 28 کەس دابمەزرێنین لەپارێزگاى سلێمانى و هەولێر و دهۆک تا ئێستاش 100 کەس ناوى خۆى لاى ئێمە تۆمارکردووە بەڵام بەهۆى ئەو قەیرانە داراییەى لەهەرێمداهەیە ڕوبەڕوى پرۆژەکەى ئێمەش بۆتەوە”.
سۆزان ڕاشیگەیاند” ئێمە داوامان لە کۆمپانیاکان کردووە کە ئەوکەسانەمان بۆبخەنە سەرکار و کۆبونەوەمان لەگەڵکردون ئەوانیش ئامادەى خۆیان پیشانداوە بەڵام کەسانى ڕاهێندرا و کەسانى شارەزایان دەوێت “
لێپرسراوى پرۆژەى ماگنێت ئەوەشى ڕاگەیاند” ئێمەش داوامان لەکۆمپانیاکان کردووە ئەوکەسانەى دەگەڕێنەوە کەم تازۆر ڕاهێنانیان بدەنێ و هەلى کاریان بۆ بڕەخسێنن تا بتوان کە لە ئەوروپا بێ ئەمەلبون لەووڵاتەکەى خۆیاندا کاریاندەستکەوێت و بێئەمەل نەبن”.
ئاماژەى بەوەشدا کۆمپانیاکان بەشێوەیەکى باش هاوکارمانن چەندین هەلى کاریان دۆزیوەتەوە.
لاى خۆشیەوە بابان حەمە سور ئەندامى ئەنجومەنى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى کە بەشداریکردبوو لەکۆبونەوەیەکدا لەگەڵ لێپرسراوى پرژەى ماگنێت ڕایگەیاند ئێمە بەهەمشێوەیەک پشتیوانى لەو پرۆژەیەدەکەین بەجۆرێک کەئەوکەسانەى دێنەوە بتوانن ئەوکارانە ئەنجامبدەن کە لەکۆمپانیاکانى ئێرەدا هەیە وە پێویستە ئەوکەسانە لە بوارێکدا شارەزابن بۆئەوەى لەکۆمپانیاکاندا بتوانن کاربکەن ئەوکەسانە ڕاهێندراوبن.
ئاماژەى بەوەشدا وەک ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى هەمو هەوڵێکدەدەن بۆئەوەى لەگەڵ خاوەن کۆمپانیاکان و بازرگانان قسەبکەن تا هەلکار بۆ ئەو کەسانە بدۆزنەوە شارەزاییان هەیە لەو بوارانەى پێویستماندەبێت.