په‌رله‌مانتارێكی كورد له په‌رله‌مانی عێراق رایده‌گه‌یه‌نێت، ناكرێت ڕه‌وانه‌كردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان و موچه‌ی فه‌رمانبه‌ران وابه‌سته‌ی سوێندخواردنی دكتۆر رۆژ نوری شاوه‌یس وه‌زیری دارایی بكرێت و جه‌ختیشی له‌سه‌ر نه‌بوونی هیچ رێگرییه‌كی یاسایی كرده‌وه بۆ ڕه‌وانه‌كردنی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان.
له‌وباره‌یه‌وه نه‌جیبه نه‌جیب ئه‌ندامی لیژنه‌ی كاتی دارایی په‌رله‌مانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌گه‌ر حه‌یده‌ر عه‌بادی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕاستگۆبێت له ڕه‌وانه‌كردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان، ئه‌وا حكومه‌ت ده‌توانێت بودجه‌كه ڕه‌وانه بكات، چونكه به گوته‌ی ئه‌و په‌رله‌مانتاره، وه‌زاره‌تی داریی عێراق له‌ئێستادا به وه‌كاله‌ت له‌لایه‌ن محه‌مه‌د شه‌یاع سودانییه‌وه به‌ڕێوه ده‌برێت.
ئه‌و په‌رله‌مانتاره ڕه‌تیكرده‌وه كه هیچ رێگرییه‌كی یاسایی بۆ ڕه‌وانه‌كردنی بودجه‌ی هه‌رێمی كوردستان هه‌بێت، گوتیشی، له‌دوای چاره‌سه‌كردنی كێشه‌كانی بودجه و موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان، وه‌زیره كورده‌كان دیاری ده‌كرێن و له‌به‌رده‌م په‌رله‌ماندا سوێندی یاسایی ده‌خۆن.