ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی باشووری عێراق بەرزدەبێتەوە

 
ئاستی هەناردەكاری نەوتی باشووری عێراق لە مانگی نوێ بەدوور لە شەڕ و ئاژاوەكان بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە. هۆكارەكەشی بۆ باشبوونەوەی كەشوهەواو بەرزبوونەوەی ئاستی لۆجستی بەندەری بەسرە دەگەڕێتەوە.
پاش تێپەڕبوونی 3 مانگ لە هێرشی چەكدارانی داعش بۆ سەر ئەو وڵاتە كە بووە هۆكاری بەرزبوونەوەی نرخی نەوت تا 115 دۆلار، یەكەمین جارە كە ئاستی بەرهەمهێنانی نەوتی باشووری عێراق بەرزبوونەوە بەخۆیەوە دەبینێت.
ئاستی هەناردەكردنی نەوتی عێراق لە مانگی ئەیلوول بەرزبووەوە بۆ رۆژانە 2.58 ملیۆن بەرمیل لە رۆژێكدا، ئەوەش بەپێی ئەو داتانەی كە لە سەرچاوە پیشەسازییەكانی گواستنەی نەوت لە 23 رۆژی سەرەتای مانگی ئەیلوول دەركەوتوون.
سەرچاوەیەكی كڕیاری نەوتی عێراق رایگەیاندووە، كە هێشتا گواستنەوەی نەوتی باشووری بەسرە كێشەی دواكەوتنی هەیە، بەڵام بەراورد لەگەڵ رابردوو رەوشی لۆجستی وێستگەكانی هەناردەكردنی نەوت باشتر بوون، لەبەر ئەوەشە ئاستی هەناردەكاری نەوتی عێراق لە باشووری ئەو وڵاتە بەرزبوونەوەی بەخۆیەوە بینیوە.
 
 
رووداو-Reuters