بەمەبەستى وەرگرتنى زانیارى لەسەر ڕەوشى بارزگانى و پەیوەندیە ئابوریەکانى نێوان هەرێم و ووڵاتى بەریتانیا قونسوڵى بەریتانیا لەگەڵ ژمارەیەک لە بازرگانان و خاوەن کۆمپانیاکان و نوێنەرى حکومەتى هەرێم لە هەولێر کۆبونەوە.
یاسین ڕەحیم فەرەج جێگرى یەکەمى سەرۆکى ژورى بازرگانى ڕایگەیاند وەک ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى بەشداریمانکردووە لەو کۆبونەوەیەى بۆ قونسوڵى بەریتانیا ئەنجامدرا لە شارى هەولێر کە تیایدا ژمارەیەکى بەرچاو لە خاوەن کۆمپانیاکان و بازرگانان تیایدا ئامادەبون.
یاسن ڕەحیم ئاماژەى بەوەشدا لەو کۆبونەوەیەدا کە ئێوەرخوانێکى تیایدا ئامادەکرابوو باس لەهەموو ئەو پەیوەندیە بازرگانى و ئابوریەکرا کە لە نیوان هەرێم و ووڵاتى بەریتانیاداهەیە و کارکردن بۆزیاتر بەروپێشبردنى پەیوەندى نێوان هەردولا لەبارەى بازرگانى و پیشەسازیەوە کە هەرێمى کوردستان ئارامیەکى تایبەتى خۆى هەیە جیاواز لە ناوچەکانى دیکەى عێراق کەدەتواندرێت کۆمپانیاکانى وڵاتى بەریتانیا کارى تێدابکرێت.