قونسوڵى هۆڵندا: یارمەتى کوردستاندەدەین بۆ پێشخستنى

بەمەبەستى لە نزیکەوە ئاگاداربون لە ڕەوشى بازرگانى و ئابورى لە شارى سلێمانیدا قونسوڵى نوێى هۆڵندا لە هەرێمى کوردستان سەردانى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانیکردوو گفتوگۆکرا لەسەر بەروپێشچونەکانى بازرگانى نێوان کوردستان و هۆڵندا.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى پێشوازیکرد لە جۆن ڤان دێر قونسوڵى نوێى هۆڵندا لە هەولێر کە بەمەبەستى پتەوکردنى پەیوەندیەکان و ڕەوشى بازرگانى و ئابورى هەرێمى کوردستان سەردانى سلێمانیکردووە.
قونسوڵى هۆڵندا ڕایگەیاند ووڵاتى هۆڵندا دەیەوێت کاربکات بۆ بڵاوکردنەوەى پەیوەندیە بازرگانى و ئابوریەکانى لە هەرێمى کوردستان بەتایبەت لەو بوارانەى شارەکانى هەرێمى کوردستان پێویستیەتى.
سیروان محەمەد سەرۆکى ژورى بازرگانى و پیشەسازى سلێمانى ڕایگەیاند هەرێمى کوردستان بە قەیرانێکى نائارامیدا دەڕوات و بەمنزیکانەش ئەو قەیرانە کۆتایپێدێت و دەتوانین لەگەڵ هەموو کۆمپانیا بیانیەکان پەیوەندیەکان چڕتربکەینەوە بۆهێنانى کارەکانیان بۆهەرێمى کوردستان.
سەرۆکى ژورى بازرگانى وتیشى لە شارى سلێمانیدا چەندین هەلى کارهەیە بۆ کۆمپا هۆڵندیەکان بۆهێنانى کارگەکانیان و ئەو پێداویستیانەى پێویستە بیهێننە کوردستان.
لایخۆشیەوە قونسوڵى هۆڵندا ئاماژەى بەوەدا ئێمە هەموو ئەو ئەوپێداویستیانەى کوردستان دەیەوێت دەیگەیەنین بە کۆمپانیاکانى هۆڵندا و ڕەوشى سەقامگیرى هەرێمى کوردستانیان پێدەگەیەنین تا ئەوانیش بتوانن بێنە کوردستان و کارەکانیان درێژە پێبدەن.