ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه، ئاژانسه‌كانی هه‌واڵ له پاكستان ئاشكرایان كردووه كه چه‌ند مانگی داهاتوودا كوڕی ئاسه‌ف عه‌لی زه‌رداری سه‌رۆك كۆماری پاكستان ده‌چێته ناو دونیای سیاسه‌ته‌وه و سه‌ركردایه‌تی حزبه‌كه‌ی باوكی ده‌گرێته ده‌ست.
بیلاول بۆتو زه‌رداری كوڕی سه‌رۆكی پاكستان بڕیاریداوه، له‌مانگی كانونی یه‌كه‌می 2012دا چالاكیه سیاسی و هه‌ڵبژاردن به شێوه‌ی فه‌رمی له شاری “لاكارنا” ده‌ست پێبكات.
بیلاول له‌سه‌ر داوای باوكی، لێپرسراوێـتی حزبی”خه‌ڵكی پاكستان” ده‌گرێته ده‌ست و به‌هاوكاری تیمێك بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردنه‌كانی ده‌ست پێده‌كات.
میدیاكانی پاكستان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سه‌رۆك كۆماری ئه‌و وڵاته هه‌ستاوه به پێكهێنانی لیژنه‌یه‌ك كه له‌نێوانیاندا “یوسف ره‌زا گه‌یلانی”تێدایه، ده‌یانه‌وێت هاوكاری و پاڵپشتی كوڕه‌كه‌ی بكه‌ن.
ئه‌گه‌رچی باوك و كوڕ تاوه‌كو ئێستا پێكه‌وه سه‌ركردایه‌تی ئه‌و حزبه ده‌كه‌ن، به‌ڵام هێشتا به‌شێوه‌ی ره‌سمی ئاسه‌ف عه‌لی سه‌رپه‌رشتی ئه‌و حزبه ده‌كات.
بڕیار وایه بیلاول، به‌مه‌به‌ستی بانگه‌شه‌ی چالاكییه‌كانی سه‌ردانی چه‌ند ناوچه‌یه‌كی پاكستان بكات.