وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌تانه‌ی راگه‌یاند كه تائێستا موچه‌ی مانگی ته‌مموزیان وه‌رنه‌گرتووه.
وه‌زاره‌تی دارایی له‌سه‌ر ماڵپه‌ڕی فه‌رمی خۆی بڵاویكرده‌وه پێنج شه‌ممه موچه‌ی وه‌زاره‌تی شاره‌وانی و خوێندنی باڵا دابه‌شده‌كرێت.
هه‌روه‌ها رۆژی یه‌كشه‌ممه، موچه‌ی وه‌زاره‌تی كشتوكاڵ دابه‌شده‌كرێت و رۆژی دوشهممهش موچه‌ی سێ سه‌رۆكایه‌تیه‌كه دابه‌شده‌كرێت.
به دیاریكردنی واده‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی ئه‌و وه‌زاره‌ت و سهرۆكایهتیانه، كۆتایی به خشته‌ی دابه‌شكردنی موچه‌ی مانگی ته‌مموزی فه‌رمانبه‌ران ده‌هێنرێت.