توركیا دەروازەسنورییەكانی لەگەڵ سوریا دادەخات

بەپێی سەرچاوە هەواڵییەكان، حكومەتی توركیا چەند دەروازەیەكی سنووری بەڕووی سوریادا داخستووە، ئەوەش دوای ئەوەی ژمارەیەكی زۆری هاوڵاتیانی كورد بەهۆی هێرش و پەلامارەكانی گروپە چەكدارەكانی داعش روویان لەو ووڵاتە كرد.
ئاژانسی بی بی سی بڵاویكردۆتەوە،یەكشەممە لەناوچە سنوورییەكانی توركیاو سوریا شەڕو پێكدادان لەنێوان هێزە ئەمنییەكان و هاوڵاتیانی ئاوارەی كورد دروست بووەو پۆلیسیش گازی فرمێسك ڕێژی بۆ بڵاوەپێكردنی هاوڵاتیان بەكارهێناوە،  بەشێك لەدەروازە سنوورییەكان بەو هۆكارەوە داخراون.