لەشارێکی چین بەشێک لە شەقامەکان بۆ بەکارهێنەرانی مۆبایلە زیرەکەکان جیادەکەنەوە، بۆ ئەوەی لەکاتی نوسینی نامەو بەکارهێنانی فەیسبوک نەبنە رێگر لەبەردەم ئەو کەسانەی بەشەقامەکەدا تێدەپەڕن و تووشی بەریکەوتن نەبن.
له شاری چۆنگکینپ لە وڵاتی چین ده‌سه‌ڵاتدارانی شارەکە به‌شێک له‌و شەقامەکانەیان جیاکردۆتەوە کەپیادەکان بەسەریدا تێدەپەڕن، بۆ به‌کارهێنه‌رانی مۆبایله زیره‌که‌کان تا چیتر نه‌بنه رێگر له‌به‌رامبه‌ر ئەو کەسانەی بەسەر شەقامەکەدا تێدەپەڕن، له کاتێکدا ئەو کەسانەی مۆبایلی زیرەکیان پێیە، بەردەوام سەرقاڵی نوسینی نامه‌و به‌کارهێنانی فه‌یسبووک یاریه‌کانن، بۆیە ئەگەری هەیە لەسەر شەقامەکان بەریکەوتن رووبدات، ئەمەش بەکێشانی هێڵ و جیاکردنەوەی شەقامەکان چارەسەرییان کردووە.
چینگ یۆنگ، وتەبێژی کۆمپانیای جێبه‌جێکاری پلانەکە رایگەیاند” کۆمه‌ڵێکی زۆر پیرو منداڵ ئه‌م شه‌قامه بهکاردهێنن تا نه‌بنه هۆی دروستبونی بەریکەوتن لەکاتی ڕۆیشتن بەڕێگادا له گه‌ڵ به‌کارهێنه‌رانی مۆبایله زیرەکەکاند، سەرقڵ بوونیان بە فەیسبوک و ناردنی نامەوە”.
چین به‌یه‌که‌م وڵاتی به‌کارهێنه‌ری مۆبایله زیرهکانن داده‌نرێت نزیکه‌ی 700ملیۆن ئامێری زیره‌ک له کۆتای ساڵی 2013 له‌م ووڵاته تۆمارکراوه.
NRT