كارتی بانكی 56 ملیۆن ئەمریكی هاك كران

گەورەترین زنجیرە كومپانیای تایبەت بە كەڵوپەلی ناوماڵ و تەلارسازی لە باكوری ئەمریكا، دزرانی زانیاریی تایبەتی كارتی بانكی (56) ملیۆن كەسی ئەمریكی و كەنەدی پشتڕاستكردەوە، كە پەیوەندییان بەو كۆمپانیایەوە هەبووە.
كومپانیای ھۆم دێپۆت كە گەورەترین زنجیرە فڕۆشگای هەیە لەبواری كەڵوپەلی ناوماڵ و تەلارسازی لە باكوری ئەمریكا، لە راگەیاندراوێكدا ئاماژەی بەوە كردووە كە زانیاری تایبەتی كارتی بانكی (56) ملیۆن كەسیان لێ‌ دزراوە و ئاشكرایكرد، كە ھاككەرەكان بەرنامەیەكی زۆر جیاواز و تایبەت بۆ دزینی زانیاری كڕیارەكان لە ناو سیستمدا بەكار دەهێنن.
پێشتر بە ھەمان شێوە كومپانیایەكی دیكەش توشیی ئەم كێشەیە ببوو، و زانیاری تایبەتی (70) ملیۆن كەس لە ناو سیستەمەكەیاندا دزرابوو.
 
 
خەڵك