وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی میسر ده‌لێت ئامانجمانه رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له وڵات به‌رزبكه‌ینه‌وه .
ئه‌شره‌ف سه‌لمان وه‌زیری وه‌به‌رهێنانی میسر به ئاژانسی رۆیته‌رزی راگه‌یاندووه ، له ئێستا ره‌وشی وه‌به‌رهێنان له وڵات به‌ره‌به‌ره هه‌نگاو ده‌نێت و ئه‌و رێژه‌یه‌ش له به‌رزبوونه‌وه دایه ، هه‌روه‌ها گوتی له ئێستادا رێژه‌ی وه‌به‌رهێنانی بیانی له میسر نزیكه‌ی ده ملیار دۆلار ده‌بێت .
ئه‌شره‌ف سه‌لمان گوتیشی ئامانجمانه ئه‌و رێژه‌یه بۆ سالانی دووهه‌زار و هه‌ژده تا دووهه‌زار و نۆزده بۆ هه‌ژده ملیار دۆلار به‌رزبكه‌ینه‌وه .