سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل یۆنانی وه‌ك هێڵی گواستنه‌وه‌ی گاز بۆ ئه‌وروپا ده‌ستنیشانكردووه، به‌ڵام پسپۆڕان له‌و باوه‌ڕه‌دان كه باشترین و گونجاوترین به‌نده‌ر بۆ گواستنه‌وه‌ی گازی ئیسرائیل بۆ ئه‌وروپا، توركیایه.
سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌ی ئیسرائیل له‌م دواییانه‌دا له گۆڕه‌پانی لێڤیاسان گازی دۆزییه‌وه و ناتوانێ پیش ساڵی 2017 ده‌ریبێنێ، به‌ڵام رێككه‌وتن و گفتوگۆ و دیداره‌كانی له‌وباره‌یه‌وه سه‌رنجڕاكێشن.
دوای ئه‌وه‌ی له‌گه‌ڵ ئوردندا گه‌یشته رێككه‌وتن، وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئیسرائیل لیبه‌رمان ئاڤیگادۆر رایگه‌یاندبوو؛ بۆ ئه‌وه‌ی بتوانین گاز به باشووری خۆرهه‌ڵاتی ئه‌وروپا بفرۆشن و بیگه‌یه‌ننه ئه‌وروپا، هێڵێكی بۆری گواستنه‌وه له نێوان قوبرس و یۆنان دروست ده‌كه‌ن كه بڕی تێچووی 20 تا 30 ملیار دۆلاره.
پسپۆڕان باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه ئیسرائیل له رێگه‌ی ئه‌و هه‌ڵمه‌تانه‌یه‌وه نیگه‌رانییه‌كانی ئێستای ئه‌وروپای بۆ ده‌ستخستنی گاز قۆستۆته‌وه و دوای سێ ساڵ ژێرخانی بۆ ئاماده‌كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و گازه بگه‌یه‌نێته ئه‌وروپا له رووی كات و داراییه‌وه باشترین ریگه توركیایه.
یاریده‌ده‌ری پڕۆفیسۆر د. توغچه ڤارۆڵ سێڤیم، پسپۆڕی ئاسایشی وزه له لێدوانێكیدا بۆ ئانادۆڵو رایگه‌یاندوه، په‌یوه‌ندییه‌كانی نێوان ئیسرائیل و توركیا به‌هۆی هێرشه‌كانی ئیسرائیله‌وه بۆسه‌ر كه‌رتی غه‌ززه تێكچووه، به‌ڵام ده‌توانرێ له ماوه‌ی شه‌ش مانگدا په‌یوه‌ندییه‌كانی ئه‌و دوو وڵاته له بواری وزه‌دا ئاسایی بكرێنه‌وه، له‌به‌رئه‌وه ره‌نگه له ئیسرائیله‌وه گوێبیستی پۆزشی دیبلۆماسی بن.
سێڤیم باسی له‌وه‌كرد كه تێپه‌ڕبوونی گازی ئیسرائیل به‌سه‌ر خاكی توركیادا به‌رژه‌وه‌ندی هه‌ردوو وڵاتی تیادایه، ده‌توانرێ ئه‌و گازه بكرێته سه‌ر هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی گازی ئازه‌ری كه له هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی ( ته‌ناپه‌وه ) ده‌چێ بۆ ئه‌وروپا.
تا ساڵی 2019 ئه‌و گازه‌ی له هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی ( ته‌ناپه‌وه ) تێپه‌ڕده‌بێ به 16 ملیار مه‌تر سێجا ده‌خه‌مڵێنرێ.
به‌ڵام هێشتا گه‌ره‌نتی نییه. له‌م بابه‌ته‌دا هێڵی بۆری گواستنه‌وه‌ی ( سۆكار ) سه‌رقاڵی گفتوگۆكردنه، ده‌یه‌وێ به به‌ستنه‌وه‌ی گازی ئیسرائیل به ( ته‌ناپه‌وه ) پڕۆژه‌كه به‌هێز بكا.
سێڤیم ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو، كه بۆری هێڵی گواستنه‌وه‌كه له قوبرسه‌وه بۆ یۆنان یان توركیا دوو ئه‌لته‌رناتیڤی هه‌یه و گوتی: له رێگه‌ی یۆنانه‌وه تێچووی زۆر ده‌بێ و هێڵی بۆرییه‌كه به‌و دریژییه له ژێر ئاودا كێشه‌ی ئاسایشی ده‌بێ. دووه‌م بابه‌تیش ئه‌وه‌یه، كه بۆری هێڵی گواستنه‌وه‌ی ( دیسفه )ی یۆنانی له لایه‌ن ( ئۆسكاری ) ئازه‌ربایجانه‌وه كڕدراوه.
بیربكه‌نه‌وه له‌وه‌ی گازی ئیسرائیل له یۆنان له لایه‌ن كۆمپانیایه‌كی ئازه‌رییه‌وه بكڕدرێ.
ئه‌مه‌ش كێشه‌یه‌كی جدی دێبلۆماسی وزه‌ی پێده‌ڵێن.
یۆنان كاری قورسه. له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا له‌و باوه‌ڕه‌دانیم بتوانرێ له ماوه‌ی سێ ساڵدا هێڵی بۆری گواستنه‌وه له نێوان قوبرس و یۆنان‌دا دروستبكرێ.
ئه‌گه‌ر له رێگه‌ی میسریشه‌وه هه‌نارده‌ی بكا ئه‌وه ناتوانێ 10 ملیار مه‌تر سێجا گاز هه‌مووی بفرۆشێ، له‌به‌رئه‌وه هه‌ر ده‌گه‌ڕێته‌وه به‌نده‌ری جه‌یهان و له رێگه‌ی توركیاوه ده‌بێ.