صیانەی پیشەسازی سێ پرۆژە جێبەجێدەكات

لەچوارچێوەی كارو پرۆژەكانی بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی، بەمەبەستی باشتر خزمەتكردنی هاوڵاتیان و نەهێشتنی كێشەی و گیروگرفتی تۆری كارەبای گەرەكەكان كارمەندانی صیانەی پیشەسازی سەرقاڵی سێ پرۆژەن لەچەند گەڕەكێكی شاری سلێمانی.
هیوا هەیەر، لێپرسراوی صیانەی پیشەسازی لەوبارەیەوە رایگەیاند: وەك ئامادەكارییەك بۆ وەزری ستان و نەهێشتنی ئەو كێشانەی لەوەزری زستاندا رووبەرمان دەبێتەوە لەسەر بودجەی ئاسایی  بەبڕی زیاتر لە (69) ملیۆن بەڕێوەبەرایەتی دابەشكردنی كارەبای سلێمانی و لەلایەن تیمەكانی صیانەكەمانەوە سێ پرۆژە لەگەرەكەكانی شێخ محێدین و چوارباخ و چوارچرا جێبەجێ دەكەین، پرۆژەكانیش بریتین لە پرۆژەی چارەسەركردنی ئۆڤەرلۆدی فیدەری (52)  بە دانانی محەویلەیەكی نوێ‌ (250) كەی ڤی  لەسەر فیدەرەكە ، لەگەڵا پرۆژەی دانانی محاویلەی یاریدەدەر بۆ محاویلەی ژمارە (1) لەسەر فیدەری 177ی چوارباخ و لەسەر بودجەی ئاساییەو ، هەروەها پرۆژەی گەیاندنی تۆری كارەبا بۆ ماڵەكانی (20)ەكان لە گەرەكی چوارچرا.
 لێپرسراوی صیانەی پیشەسازی راشیگەیاند: كە بەهۆی ئەوەی شاری سلێمانی  گەشەسەندێكی بەرفراوان بەخۆیەوە 
دەبینێت،  لە وەرزی زستاندا رووبەرووی كێشەی زۆری لۆدی سەر فیدەرەكان دەبینەوە، ئەم پرۆژانە كەئێستا جێبەجێ‌ دەكرێن بۆ چارەسەركردنی بەشێك لەو كێشانەیە.
 جێی ئاماژەبۆكردنە صیانەی پیشەسازیی سەرپەرشتی سنورێكی بەرفروان دەكات كە لە (23) فیدەر پێكدێت، لەگەڕەكەكانی ناوچەی پیشەسازی یەك و گەڕەكی رزگاری و ئابڵاخ و شێخ محێدین و قالاواو شارەوانی و جوولەكان و سەرشەقام و كوردستی یەك و دوو لەگەڵ لوبنان ستی و دیە ستی و چوارچرا.