گرووپی دەوڵەتی دەوڵەتی ئیسلامی ناسراو بە (داعش) لە موسڵ، بازرگانان و سەرمایەداران و خاوەنکارەکان ناچار دەکەن پارەیەکی زۆر وەکو باج بدەنە ئەو رێکخراوە، ئەوەش لەدوای بڕینی سەرچاوەی داهاتی ئەو رێکخراوەیە..
سەرچاوەیەکی تایبەت بە سۆمەرییە نیوز راگەیاندوو ‘چەکدارانی داعش بەرەبەیانی ئەمڕۆ، سەرمایەداران و بازرگانان و خاوەنی کۆگا بازرگانییەکانی شاری موسڵییان ناچار کردووە، پارەیەکی زۆر وەکو باج نەفەقە بدەنە داعش و دامەزراوەیەکی تایبەتیشییان بەناوی (دیوانی سەدەقە و زەکات) بۆ کۆکردنەوەی ئەو پارانە دامەزراندووە’.
ئەو سەرچاوەیە ئامادەنەبووە لەبەر هۆکاری ئەمنی ناوی بڵاوبکرێتەوە هۆکاری ئەو هەنگاوەی داعشی گێڕاوەتەوە بۆ ‘بەهۆی بڕینی هاوکارییە دەرەکییەکان بۆ داعش، بۆیە ناچار بووە سەرچاوەی داهاتی ناوخۆی بەدەست بێنێت’.
زوهێر چەلەبی سەرۆکی لێژنەی هاوکاری و نۆژەنکردنەوەی موسڵ ئاشکرایکردووە کە ‘داعش لەرێگەی ناچارکردنی خەڵک و رێگریکردنەوە مانگانە نۆ ملیۆن دۆلار لە عێراقی و سووریا کۆدەکاتەوە’.