ئێران بڕیاریدا تا کاتێکی نادیار ھەناردەکردنی غازی سروشتی بۆ عێراق دوابخات، ھۆکاری ئەو بڕیارەشی گەراندەوە بۆ تێپەربوونی بۆری ھەناردەکردنی غازی سروشتی بەو ناوچانەی کە لەلایەن چەکدارانی داعشەوە کۆنتڕۆڵکراوە.”عەلی رەزا کاملی” بەڕێوبەری کۆمپانیای ھەناردەکردنی غازی ئێران، لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند: وڵاتەکەی ئامادەیە غازی سروشتی ھەناردەی عێراق بکات، بەڵام لەئێستادا چاوەڕێی چارەسەربوونی ئەو بارودۆخە ئەمنیەیە کە عێراقی پێدا تێپەڕدەبێت، بۆئەوەی بتوانێت بەناوچەیەکی ئارامدا ئەو غازە ھەناردە بکەن.جێگەی ئاماژەیە بەپێی ئەو رێککەوتنەی لە رابردودا لەنێوان حکومەتی بەغداو تاراندا واژۆکرابوو، وابڕیاربوو لە مانگی ئاداری ساڵی داھاتوو غازی سروشتی ھەناردە بکرایە، بەڵام بەھۆی ھێرشی چەکدارانی داعش بۆسەر ناوچەکانی باکوورو ناوەڕاستی عێراق، حکومەتی تاران بڕیاریدا تاچارەسەربونی دۆخی ئەمنی غاز ھەناردەی عێراق نەکات