یەکێک لە بەرهەمە ناوخۆییەکانی گەرمیانی باشووری کوردستان بەرهەمی خورمایە، خانەقینیش یەکێک لەو شوێنانەیە، کە بەرهەمی خورمای زۆرە و چەندین باخی تێدایە.
پێش ساڵی 2003 باخە خورماکانی خانەقین بە 100 باخ مەزەندە دەکران، بەڵام ئێستا 40%یان کەمبوونەتەوە.
وەک باسیش دەکرێت، هۆکارەکەشی کەمی ئاو و سووتاندنی باخەکانە بە مەبەستی دروستکردنی خانوو لە شوێنیان.
باخەوانەکانیش لە مەترسی زیاتر کەمبوونەوەی ئەو باخانە و بەرهەمەکانیان، هۆشداری دەدەنە حکومەت و دەڵێن پێویستە حکومەت پلانی هەبێت و رێگر بێت لە سووتاندنی ئەو باخانە دا.
خانه‌قین بهباخهكانی ناسراوه كە زۆربه‌ی باخی خورمان، باخهوانهكانی خانه‌قین ده‌ڵێن ساڵ به‌ساڵ خۆزگه به‌پار ساڵ ده‌خوازین، چونكه تادێ به‌رهه‌می خورما كه‌م ده‌كات.
پێشتر بهرهههمی خورمای باخه‌كانی خانه‌قین هه‌نارده‌ی ده‌روه‌ی شاره‌كه ده‌كرا به‌ڵام ئێستا به‌شی ناوخۆی شاره‌كه‌ش ناكات هۆكاره‌كه‌شی بێ ئاویی و سووتاندنی باخه‌كانه.
له پێش ساڵی 2003 ژماره‌ی باخه خورماكانی خانه‌قین 100 باخی تێده‌په‌ڕاند ئێستا كه‌مبوه‌ته‌وه بۆ كه‌متر له 60 باخ.
وه‌ك ساڵانی پێشوو بایه‌خ بهباخداری نادرێت خاوه‌ن باخه‌كانیش ده‌ڵێن ئه‌گه‌ر حكومه‌ت پلانێك دانه‌نێت رۆژێك دێت خه‌ون بهباخهكانهوه ببینن، چونكه زۆربه‌ی باخه‌كان به‌ئه‌نقه‌ست ده‌سووتێنرێن و شوێنه‌كه‌ی بۆ نیشته‌جێبووون به‌كار ده‌هێنرێت.
له نێو باخه‌كانی خانه‌قیندا چه‌ندین جۆر خورما هه‌یه وه‌ك (خورمای عهشرهسی، خه‌ستاوی ده‌غه‌ڵ، و خه‌ستاوی مه‌كتوم )چه‌ند جۆرێكی دیكه كه باشترین جۆری خورمان.
بۆ چه‌ند ساڵێك ده‌بێت به‌رهه‌می باخه‌كانی خانه‌قین سنوره‌كانی تێنه‌په‌ڕاندووه به‌قسه‌ی خاوه‌ن باخه‌كان.
خورمای خانه‌قین له نێو ئه‌وشارانه كه خاوه‌ن باخی خورمان ناوبانگی خۆیی هه‌بوو ده‌شلێن كاتێك وه‌رزی خورما ده‌هات بازرگانه‌كان له هه‌موو شاره‌كانی عێراق و باشوری كوردستان بەزۆری رویان له خانه‌قین ده‌كرد بۆ كڕینی به‌رهه‌مه‌كانیان، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵك له خانه‌قینه‌وه روو له‌شاره‌كانی دیكه ده‌كه‌ن بۆ هێنانی خورما بۆ خانه‌قین.