هه‌ریه‌ك له بانكی رۆیاڵ بانك سكۆتله‌ندا و گروپی بانكی لویدز كه دوو له بانكه گه‌وره‌كانی بریتانیان ڕایانگه‌یاند، له ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرتنی سكۆتله‌ندا و جیابوونه‌وه‌ی له بریتانیا، له وڵاتی تازه‌ی سكۆتله‌ندا ده‌رده‌چن و كاره‌كانیان له‌و وڵاته ڕاده‌گرن.
بریاره 18ی ئه‌م مانگه هاوڵاتییانی سكۆتله‌ندا له باكووری بریتانیا به‌شداری بكه‌ن له ڕیفراندۆمێك، پرسی مانه‌وه و جیابونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ بریتانیا یه‌كلایی بكه‌نه‌وه به‌مه‌به‌ستی جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرتن.
به‌هۆی ئه‌وه‌ی به‌شێك له كۆمپانیا و بانكه گه‌وره‌كان و دامه‌زراوه دارایی و بازرگانییه‌كانی بریتانیا له سكۆتله‌ندا خۆیان تۆماركردووه، بۆیه له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا له بریتانیا، باس و خواستی مانه‌وه و نه‌مانه‌وه‌ی ئه‌و دامه‌زراوه داراییانه زۆر گه‌رمتر ده‌بێت .
هه‌رچه‌نده ئه‌و دامه‌زراوانه ئێستا كاره‌كانیان له‌ژێر چاودێری دارایی و بازرگانی بریتانیا كاره‌كانیان به‌ڕێوه‌ده‌به‌ن، به‌ڵام له ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه‌ی سكۆتله‌ندا پێویسته پابه‌ندی یاساكانی سكۆتله‌ندا بن.
بانكی رۆیاڵ بانك سكۆتله‌ندا كه باره‌گای سه‌ره‌كی له سكۆتله‌ندایه له‌وباره‌یه‌وه رایگه‌یاند، له‌ئه‌گه‌ری جیابوونه‌وه و سه‌ربه‌خۆی وه‌رگرتن له‌لایه‌ن سكۆتله‌ندا دامه‌زراوه‌كه‌یان ده‌گوازنه‌وه بۆ بریتانیا.
جگه له‌وه‌ش بانكی گروپی بانكی لویدز هه‌مان هه‌ڵویستی راگه‌یاندووه.
ئه‌م دوو بانكه به‌گه‌وره‌ترین دامه‌زراوه‌ی دارایی له سكۆتله‌ندا ناسراون، هه‌روه‌ها به‌شێكی زۆری پشكی ئه‌م دوو بانكه حكومه‌تی بریتانیایه، له‌كاتێكدا له ساڵانی رابردوو بانكی رۆیاڵ تووشی قه‌یرانی دارایی و داڕوخانێكی گه‌وره بۆوه و حكومه‌تی بریتانیا بڕیاریدا به‌مه‌به‌ستی پاراستنی خاوه‌ن پشكه‌كان، هاوكاری گه‌وره‌ی دارایی ئه‌و بانكه بكات.