عه‌لی ڕه‌بیعی وه‌زیری كار‌و ئاسایشی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێران رایگه‌یاند ، چه‌ندین ملیۆن كه‌س له‌و وڵاته بێكارن‌و ئه‌و كێشه‌یه‌ش به‌هه‌ڕه‌شه‌یه‌كی گه‌وره ناوده‌بات بۆسه‌ر بارودۆخی وڵاته‌كه‌ی.
ئاژانسی كوردپا بڵاویكردۆته‌وه، له‌ئێستادا شه‌ش ملیۆن بێكار له‌ئێراندا هه‌ن‌و زۆربه‌شیان ئه‌وكه‌سانه‌ن كه خوێندنی زانكۆیان ته‌واوكردوه، به‌ڵام نه دامه‌زراون و نه كاریشیان ده‌ستكه‌وتوه.
هه‌روه‌ها وتیشی ، ئه‌گه‌ر بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌ی بێكاری پلانڕێژییه‌ك دروستنه‌كرێت له‌ماوه‌ی ساڵانی داهاتو ئاماری بێكاری له‌ئێران زیاتر به‌رزده‌بێته‌وه .
هه‌روه‌ها ئاماژه به‌وه‌شكراوه سه‌دا چلی ئافره‌تانی ئێرانیش بێكارن .
به‌وته‌ی چاودێران بێكاریی‌و هه‌ژاریی‌و توشبون به‌ماده هۆشبه‌ره‌كان، سێكوچكه‌ی قه‌یرانه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان پێكدێنن كه ئه‌و دیارده‌یه تێكڕای كۆمه‌ڵگه به‌ره‌و ڕووی كێشه‌ی جدی ده‌كاته‌وه.