تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند، جگه له بازرگانی فه‌رمی گواستنه‌وه‌ی نه‌وت له به‌غدا و هه‌ولێره‌وه رێگا به هاتنه ناوه‌وه‌ی هیچ بازرگانییه‌كی نافه‌رمی ناده‌ن. له‌باره‌ی كۆبوونه‌وه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی نێوان سه‌ركرده‌ی ئه‌مریكا و توركیا تانه‌ر یه‌ڵدز وه‌زیری وزه‌ی توركیا رایگه‌یاند: توركیا هیچ په‌یوه‌ندییه‌كی نایاسایی بۆ بازرگانی نه‌وتی نییه و رێوشوێنی توندیش به‌رامبه‌ر قاچاغچێتی سه‌ر سنور ده‌گرێته‌به‌ر.
یه‌ڵدز ره‌تیكرده‌وه، له كۆبوونه‌وه‌ی دوو هه‌فته‌ی رابردووی نێوان به‌رپرسانی توركیا و ئه‌مریكا باس له پرسی فرۆشتنی نه‌وتی ژێر ده‌سه‌ڵاتی داعش له توركیا كرابێت. پێشتر رۆژنامه‌ی نیویۆرك تایمز بڵاویكردبووه‌وه كه یه‌كێك له گرنگترین سه‌رچاوه‌كانی داهاتی داعش بریتییه له فرۆشتنی نه‌وت و به‌رپرسانی ئه‌مریكاش بۆ وشككردنی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، به‌م دواییانه سه‌ردانی ئه‌نقه‌ره‌یان كردووه و داوایانكردووه توركیا ئه‌و پرسه به هه‌ند وه‌ربگرێت.