بەردەوامى قەیرانى داراى هەرێمى کوردستان کاریگەرى زۆرى کردۆتەسەر کارى کۆمپانیاکانى هەرێمى کوردستان بەوپێەى لە ئێستادا بێکاربونى زۆربەى فەرمانبەرانى کۆمپانیاکانى لێکەوتۆتەوە.
وتەبێژى یەکێتى وەبەرهێنەرانى کوردستان یاسین مەحمود وتى” ڕێژەى ناردنەوەى فەرمانبەران لە کۆمپانیاکاندا گەشتۆتە 125 هەزارکەس کەلەسەر کارەکانیان لابراون”
سەبارەت بەو زیانانەى لەماوەى قەیرانى دارایدا بەر کەرتى تایبەتکەوتووە وتى” یەک ملیار دۆلار زیان بەکەرتى تایبەت کەوتووە و گەر واشبڕوات تاکۆتاى ئەمساڵ زەرەو زیانەکان زۆرلەو ژمارەیە زیاد دەبێت کەباسى دەکەین”
لەسەرەتاى ساڵى 2014 وە بەهۆى کێشەى نێوان حکومەتى هەرێمى کوردستان و حکومەتى عێراقەوە قەیرانى داراى لەهەرێمدا سەرى هەڵداوە و تا ئێستاش ئەوکێشەیە بەردەوامە.