كوێت كار بۆ پێشخستنی ژێرخانی‌ ئابوری‌ دەكات

سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوه‌یت ئاشكرایكرد، وڵاته‌كه‌ی‌ به‌نیازه‌ بڕی‌ (100) ملیار دۆلار، له‌ماوه‌ی‌ پێنج ساڵی‌ داهاتودا، له‌پرۆژه‌كانی‌ گه‌شه‌سه‌ندن‌و ژێرخانی‌ ئابوریدا خه‌رجبكات.
ئاژانسی‌ هه‌واڵی‌ ڕۆیته‌رز، له‌زاری‌ شێخ (جابر موباره‌ك حه‌مه‌د ئالسوباح) سه‌رۆك وه‌زیرانی‌ كوه‌یته‌وه‌ بڵاوكرده‌وه‌، حكومه‌تی‌ كوه‌یت به‌نیازه‌ پلانی‌ پێنج ساڵه‌ی‌ خۆی‌، بۆ پێشخستنی‌ بواری‌ ئاوه‌دانكردنه‌وه‌‌و ژێرخانی‌ ئابوری‌ ڕابگه‌یه‌نێت، بۆ ئه‌و مه‌به‌سته‌ش به‌رنامه‌ڕێژی كردوه‌. 
به‌گوێره‌ی‌ پلانه‌ درێژخایه‌نه‌كه‌ (100) ملیار دۆلار خه‌رج بكات.ساڵی‌ (2010) حكومه‌تی‌ كوه‌یت پلانی‌ درێژخایه‌تی‌ ئابوری‌ خۆی‌ ڕاگه‌یاند‌و بڕی‌ (105) ملیار دۆلاری‌، بۆ ئه‌و پلانه‌ ته‌رخانكرد، بڕیاریشه‌ پلانه‌كه‌ ئه‌مساڵ كۆتایی بێت.