شه‌ڕی داعش و ئه‌و زیانه گیانی و داراییه‌ی به وڵاتی سوریا‌و عیراق و تا راده‌یه‌ك هه‌رێمی كوردستانیشی گه‌یاندوه، به‌هیچ قه‌ره‌بوو ناكرێته‌وه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا ژێرخانی ئه‌و وڵاتانه‌ی به جارێك وێرانكردوه، ئه‌مه‌ش وا ده‌كات دوای كۆتایی هاتنی ئه‌و گرووپه له عیراق، بودجه‌یه‌كی زۆری بۆ ته‌رخان بكرێت تا ئاسه‌واری ئه‌و وێرانكارییه‌ی جێی هێشتووه به ته‌واوی بسڕێته‌وه.
بودجه‌ی جه‌نگ
د. فازڵ نه‌بی، بریكاری پێشووی وه‌زاره‌تی دارایی عیراق له لێدوانێكدا بۆ خه‌ندان رایگه‌یاند: شه‌ڕی داعش له‌گه‌ڵ عیراق و هه‌رێمی كوردستان له چه‌ند لایه‌نێكه‌وه زیانی به عیراق گه‌یاندوه، له‌وانه ته‌رخانكردنی بودجه بۆ شه‌ڕ، كه پاره‌یه‌كی زۆری پێویسته، چونكه به‌رده‌وام پاره‌یه‌كی زۆرت ده‌وێت بۆ كڕینی كه‌ره‌سه‌ی جه‌نگ، ئه‌مه چ له عیراق، وه‌ك سوپا و چ له هه‌رێمی كوردستان وه‌ك پێشمه‌رگه، پێویستیان به خه‌رجیه‌كی زۆر هه‌یه، له رووی گواستنه‌وه‌و دابینكردنی خۆراك و پێداویستی فیشه‌ك و ته‌قه‌مه‌نیه‌وه، كه ئه‌مه رۆژانه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌وێت.
وتیشی: “لایه‌نی دووه‌می زیانه‌كان ئه‌وه‌یه كه ئێمه هه‌ستی پێناكه‌ین، ئه‌ویش ئه‌وه‌یه هاتنی داعش وایكردوه كه زۆر له وه‌به‌رهێنه‌ران روو له عیراق و هه‌رێمی كوردستان نه‌كه‌ن و سه‌رمایه‌كانیان بكێشنه‌وه، ئه‌مه‌ش كاریگه‌رییه‌كی راسته‌وخۆی له‌سه‌ر ئابووی هه‌رێم و عیراق ده‌بێت”.
راشیگه‌یاند: خه‌ڵكی ئه‌مڕۆ هیچی پاره‌ی خۆیان ده‌رناهێنن، جاران سیوله‌ی نه‌قدی چ له عیراق و له هه‌رێمی كوردستانیش یه‌كجار زۆربوو، به‌ڵام ئێستا خه‌ڵكه‌كه ئه‌و پاره‌یه‌ی جاران وه‌به‌رهێنانی پێده‌كراو ده‌جووڵێنرا، ئێستا شاردراوه‌ته‌وه و كه‌س ناوێرێت ده‌ری بهێنێت و كڕین و فرۆشتنی كاڵا‌و شمه‌كی پێوه بكات له بازاڕه‌كاندا.
داعش و وێرانكاری
د. فازل نه‌بی روونیكرده‌وه: ئه‌گه‌رچی ئێستا هاوپه‌یمانیه‌كی نێوده‌وڵه‌تی نوێ هه‌یه بۆ هێرشكردنه سه‌ر چه‌كدارانی داعش و لێدانی بنكه‌و باره‌گاكانیان، به‌ڵام وه‌به‌رهێنه‌ر دایمه ترسنۆكه و به ئاسانی پاره‌كانی خۆی ده‌رناكات بۆ ئه‌وه‌ی بیخاته مه‌ترسیه‌وه، بۆیه ئه‌مه‌پێویستی به كاتێكی زۆر هه‌یه تا داعش مه‌ترسی له‌سه‌ر عیراق و هه‌رێمی كوردستان نامێنێت و وه‌به‌رهێنه‌ران جارێكی دیكه بڕوا به عیراق بكه‌ن و جارێكی دیكه بێنه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی سه‌رمایه‌كانیان به گه‌ڕ بخه‌ن.
وتیشی: “لایه‌نی سێیه‌میش ئه‌و هه‌موو زیانه‌یه كه له ژێرخان عیراق ده‌كه‌وێت، كوردستان تا راده‌یه‌ك كه‌متر زیانی به‌ركه‌وتووه، به‌ڵام له عیراق به‌شێوه‌یه‌كی گشتی پێویستی به پاره‌یه، ئه‌مه هه‌ر له چاككردنه‌وه‌ی پرد و رێگا‌و بان و پاككردنه‌وه‌ی ناوچه‌كان له مین و ته‌قه‌مه‌نی، چونكه وه‌ك دیاره داعش ئه‌و شوێنانه‌ی كه له ژێر ده‌ستی خۆیدایه مینڕێژی كردوه”.
راشیگه‌یاند: له سه‌روو هه‌موانه‌وه ئه‌و خه‌ڵكه‌ی ئاواره‌بوه پێویستی به‌وه هه‌یه جارێكی دیكه پاره‌ی بۆ ته‌رخان بكه‌یت، چونكه كاتێك ده‌یگه‌ڕێنیته‌وه بۆ سه‌ر ماڵ و حاڵی خۆی، ئه‌و ماڵ و حاڵه وێران بووه، ئه‌وه‌ش پێویستی به بودجه‌یه‌كی تایبه‌ت هه‌یه بۆیان دابنرێت له لایه‌ن حكومه‌تی عیراقه‌وه، كه ئه‌مه‌ش به ده‌یان ملیار دۆلاری پێویسته بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌و ئاسه‌وارانه نه‌مێنن.
رۆژی 10ی حوزه‌یرانی 2014، رێكخراوی ده‌وڵه‌تی ئیسلامی ناسراو به داعش، موسڵ و چه‌ند قه‌زاو ناحیه‌یه‌كی عیراقی داگیر كرد، له‌و كاته‌شه‌وه تا ئێستا چه‌كداره‌كانی ئه‌و رێكخراوه، له ته‌قاندنه‌وه‌ی بینای فه‌رمانگه‌و رێكخراو و ماڵان و پرد و رێگا‌و بانه‌كان ده‌ستی نه‌بواردوه، ئه‌مه‌ش زیانی گه‌وره‌ی به ئابووری عیراق گه‌یاندوه، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا بودجه‌یه‌كی زه‌به‌لاحی پێویسته بۆ سه‌رله‌نوێ بونیاتنانه‌وه‌ی كه له ئێستای ده‌سه‌ڵاتی عیراقدا نییه.
خەندان